نوسەکەی بچوک
ئەم جۆرە نوسەکە لە جۆرەکانی تر دژوارتر و دڕترە خۆی پان دەکاتەوە بە چوار دەوری خۆیدا بەپانی (150) سانتیمەتر بەرز دەبێتەوە تا (130) سانتیمەتر لە قەراخ تولە ڕێگا و کەنار چۆم و دێراوەکان دەڕوێت، گەڵایەکی پانی هەیە لە شێوەی گەڵای باینجان دەچێت و گڕو سەوزێکی تۆخ باوە، قەدەکەی قەف قەف و خواروخێچە، کاتێک موسەکە دەردەکات لە کۆتایی قەدەکەی نەرم و نیانە، بەشێوەی هێشوو خۆیان خڕدەکەنەوە، بەڵام کاتێک پێدەگات و ڕەق دەبێت، کاتێک بەر جەستە دەکەوێت زۆر تیژ و ئازار بەخشە، بە خوری ئاژەڵانەوە دەنوسێ لەکاتی گیا خواردن یان ڕەتبوون بەلایدا، ئەم جۆرەیان بەربڵوترینە لە ناوچەی #بیتوێن# و #ڕانیە# بەتایبەت (#قەرەنیاغا#، #کانی ماران#، #چوارقوڕنە#، گردەدێمە، #بۆسکێن#) لە مانگی نەورۆز-ئادار چرۆ دەکات، مانگی جۆزەردان- حوزەیران بە باشی گەشەی کردووە، مانگی خەرمانان-تەمموز بەردەگرێت و تا کۆتایی مانگی گەڵاوێژ هەر دەمێنێ، بەرەکەی لە شێوەی هێلکەی بچوک دەچێت، لە ڕووی پزیشکیەوە هیندیە سورەکان تۆوەکەیان بەکارهێناوە بۆ جێ برینی قول، لە باشوری ئاسیا و دەرمانسازی چینی بەکاریان هێناوە لە بواری دەرمانسازیدا، نابێت نە تۆوەکەی نە گەڵاکانی بخورێت چونکە مادەیەکی ژەهراوی تێدایە کە مرۆڤ توشی سەرئێشەی زۆر و ڕشانەوە دەکات و لەگەڵ ئەوانەش مرۆڤ گێژ دەکات، ئەمە جگە لەوەی چوار جۆریتری مادەی ژەهراوی تێدایە، گەڵاکەی بکوڵێنرێت و دواتر ئاوەکەی لە پێستی دەم وچاو بدرێت ساف و سپی دەکات و پاکی دەکاتەوە وەکو نوێ بوونەوەیەک.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 631 gånger