ناوی یاری: ئەستی لە باخەڵ
بۆ ڕەگەزی: نێر
بۆ تەمەنی: منداڵ
لەم یارییە 6 تا 12 منداڵ تێیدا بەژدار دەبن، ئەبن بە دوو بەشی وەکو یەک، هەر بەشەی سەردارێکیان هەیە، سەردارەکان (تەڕ و وشکانی) ئەکەن بۆ هەر یەکیان سەرکەوێ ئەنگوستیلە یان هەرشتێکی تر بەکاری دێنن لە باخەلی یەکیکیان ئەشارێتەوە، بەشەکەی تر ئەبێت بیدۆزنەوە و تەنها یەکجار شکیان بڵین کە لە باخڵی فڵانکەسە، ئەگەر لە باخەڵی دەربچێت ئەوە براوە ئەبن و ئەوان دەست بە شاردنەوە ئەکەن تا لایەنی بەرامبەر ئەیدۆزنەوە. هەر بەشێکیان چەنجار نەیدۆزیەوە ئەوەنە خاڵەی لێ ئەگیرێت لە کۆتاییە کە یاریان کۆتایی پێ هێناو بێزاربوون کام زۆرترین خاڵی نەدۆزینەوەی هەبوو ئەوە دۆراوە و براوە بەشەکەی بەرامبەرە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 206 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !