حۆریی باخی جینانی یا گوڵی باخی ئیرەم؟
ام نُجوم العرشِ؟ أَم شَمس علَي فَوقِ العلَم؟
سەرکەشی ئێڵی گەڵاڵی شۆخی بابان و عیراق
نور ابصارِ العرَب ظلُّ الرُّؤَساء الْعجم
کوژتن و عەفوت لە لای من هەردوویان هەر ڕەحمەتن
لو تُمتْني تَرحمني لو تَعفني عين الکَرَم
ئاخری کوژتت بە هیجران ئاسکەکەی بەرماڵی خۆت
کَم نَديت بالنّداء لا تَقْتُلِ صيد الحرَم
کوژتمت ئەمما لە ئاخردا پەشیمانی دەبەی
يا حبيبي بعد قَتلي لاحصولَ في النَدم
وەک تەبیب ئەر بێی و عیلاجی ئەم برینانە بکەی
أُعطک الرّوح لَئن تَقبلْه في حقِّ القَدم
سەد کە مەحزوون و نەخۆشم نامەکەت گەر بێتە لام
يندفع حزني و ما يبقي من القَلبِ اَلَم
گەر وەکوو عیسا لە پاش مردن بە سەرما ڕابری
تَجمعِ العظم الرَّميم تُحيِني بعد العدم
چونکە نامەی دەردی کوردی قەت نەهاتە ئینتیها
تَمت القرطاس، جف الحبرُ و انشَقَّ القَلَم [1]
#دیوانی کوردی#
#کوردی#