زەمانی فیرقەتی یارانە ئەمشەو
شنەی بای هیجری ناودارانە ئەمشەو
لە سەحرای سینە خاری خەم ڕواوە
لە هەوری دڵ خەفەت بارانە ئەمشەو
لە پێی دڵدا سەدایێ دێت، مەزندە
زڕەی زنجیرەکەی جارانە ئەمشەو
کەبابی دڵ لە ئەشکی دیدە سوێرە
لەکن من جەژنی مەیخارانە ئەمشەو
لەسەر دڵ قەترەیی ئەشکم کە دەتکێ
خیزابی دەستی ئەغیارانە ئەمشەو
حەریری زەرد و سوور و ڕەنگی ئەشکم
مەتای کاروانی غەمبارانە ئەمشەو
حەیات و مەرگ و وەسڵ و هیجر و خۆشیم
دەڵێی هیجرانی بیمارانە ئەمشەو
مەکەن مەنعم لە ئاه و ناڵە کوردی
سەبووری خۆی ڕیاکارانە ئەمشەو [1]
#دیوانی کوردی#
#کوردی#