لەکۆبوونەوەیەکی داخراودا لە #هەولێر# لەگەڵ بەرپرسانی حزبەکەی و بەشێک لە وەزیر و پەڕڵەمانتارەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، #قوباد تاڵەبانی# بەشێوەیەکی زۆر سەیر مامەڵە دەکات و قسەکانی جێی سەرسامی بەشداربووانی کۆبونەوەکە دەبێت.
بە دروستی قوباد تاڵەبانی وتویەت:ی #مەسرور بارزانی# بەتەمایە تاکەی لێی قبوڵ بکەم؟ منیش تەحەمولم پچڕاوە لەگەڵیدا، تەئکید بن ناهێڵم بۆی بچێتە سەر.
لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتویەتی؛ نازانم کاک مەسرور پێیان گوتووە وابکات یان لە ڕقا دەیکات، تێناگەم بۆ #سلێمانی# خنکاندووە؟ ئەوە هەولێر و #دهۆک# بووایە هەر وای ئەکرد؟ بۆ بەس بۆ سلێمانی وا دەکات؟
لەدوای ئەو کۆبونەوەیە یەکێتی بڕیاریدا بەشداری کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران نەکات. [1]
#قوباد تاڵەبانی#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 570 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !