دەقی ڕاگەیەندراوەکەی کوردستان24:
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ (چوارشەممە 28ی ئەیلوول/سێپتێمبەری 2022) لەکاتی ڕووماڵکردنی هێرشی مووشەکی و درۆنەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حزب و پارتە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە سنووری هەردوو پارێزگای #هەولێر# و #سلێمانی#، تیمی کوردستان24 لەکاتی ڕووماڵکردنی هێرشەکان لە سنووری پردێ لە نزیک گوندی شێراوە، کەوتنە بەر هێرشێکی درۆنی، بەداخەوە #سۆران# کامەران پەیامنێری کەناڵەکەمان بە سەختی برینداربوو.
تیمی کوردستان24 لە کاتێکدا کەوتوونەتە بەر هێرشی مووشەکی و درۆن، کە بە ڕەچاوکردنی بنەما پیشەییەکانی کاری ڕۆژنامەوانی لەو ناوچەیە سەرقاڵی ڕووماڵی میدیایی بوون.
کوردستان24 لە ڕووماڵکردنی پیشەییانەی خۆی بۆ ڕووداوەکان بەردەوام دەبێت، هیوادارین لایەنەکان لە ململانێکانیاندا ڕۆژنامەنووس و میدیاکاران نەکەنە ئامانج.
بەڕێوەبەرایەتی دامەزراوەی کوردستان 24 بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندن
28-9-2022[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 566 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !