دەقی ڕوونکردنەوەکە:
ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای #هەولێر#ەوە
دوای ئەوەی ئەمڕۆ ڕێکەوتی (20-9-2022)، لە شەقامی 60 مەتری هاووڵاتییەک بەناوی (بارزان ڕەمەزان حسین) تەمەن (32) ساڵ لەلایەن دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ن. ح) و (م. ح) تەقەی لێ کرا و گیانی لەدەستدا، هەردوو تۆمەتباری ئاماژەپێکراو خۆیان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر کرد.
ئێستاش هێزەکانی پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە و لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕوونکردنەوەی زیاتر لەوبارەیەوە دەخەینەڕوو.[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,031 gånger