سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە مەکتەبی سیاسی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، ناوەرۆکی ئەو بەڵێنەی #لەتیف ڕەشید# سەرۆک کۆماری ئێراقی ئاشکرا کرد کە بە #مەسعود بارزانی# داوە.
بەپێی قسەی ئەو سەرچاوەیە، لەتیف ڕەشید پێش هەڵبژاردنی بە سەرۆک کۆماری ئێڕاق سێ جار لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەتەوە.
هەر بەپێی قسەی سەرچاوەکە، لە هەر سێ کۆبوونەوەکەدا لەتیف ڕەشید، بەڵێنی بە مەسعود بارزانی داوە کە ئەگەر وەک سەرۆک کۆمار هەڵبژێرێت، هیچ بڕیار و یاسایەک بەبێ گەڕانەوە بۆ بارزانی و فراکسیۆنە کوردییەکان لە پەڕڵەمانی ئێڕاق واژوو ناکات، بەتایبەتی ئەو بڕیار و یاسایانەی پەیوەندی بە کورد و هەرێمی کوردستانەوە هەیە.
بەهۆی ئەو بەڵێنەی لەتیف ڕەشید، بە مەسعود بارزانی داوە، سەرۆکی پارتی دەستبەرداری کاندیدکردنی #ڕێبەر ئەحمەد# بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بووەو پشتگیری بۆ لەتیف ڕەشید ڕاگەیاندووە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 898 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !