#لاهور شێخ جەنگی#، هاوسەرۆکی پێشووی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، داوایەکی ئاڕاستەی #بەرهەم ئەحمەد ساڵح# سەرۆک کۆماری پێشووی ئێڕاق کردووە.
لە دواین کۆبوونەوەی نێوانیان، کە پێنج شەممەی ڕابردوو لە #مێرگەپان# ئەنجامیانداوە، لاهور شێخ جەنگی داوایەکی تایبەتی ئاڕاستەی بەرهەم ساڵح کردووە.
داواکەی لاهور شێخ جەنگی بۆ بەرهەم ساڵح ئەوە بووە کە لە ڕێگەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەرپرسانی بەریتانی و ئەمریکی چەند کۆبوونەوەیەکی بۆ ڕێکبخات.
لاهور شێخ جەنگی بەنیازە بەو کۆبوونەوانە چەند پشتگیرییەکی نێودەوڵەتی بەدەستبهێنێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی بەنیازە لە داهاتوو، پارتێک، یان لیستێکی سیاسی ڕابگەیەنێت و بەشداری هەڵبژاردنەکانی هەرێم و ئێڕاق بکات. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,132 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !