کەناڵەکانی ڕاگەیاندن لە هەرێمی کوردستان دڵیان نایەت دڵی دەوروبەر بشکێنن، دڵیان نایەت ڕووماڵی ناڕەزایەتیەکانی کوردستان و ئێران بکەن. نەوەک دروشمەکان دڵ تەنگیان بکات و باسی (بڕوخێ و ئەو شتانەی تیابێت).
بەڵێ ئەوەیە هەوڵ دان بۆ چاو بەستنی هاووڵاتیان لە ڕێگەی میدیاکانەوە بە حەلقەی بێمانا، ڕیکلامی برنج، ڕیکلامی چا. ئەوانە بەلایانەوە گرنگترە لە گیانی ئەو هەموو ژنە ئازایە، ئەو هەموو گەنجە ناڕازیە بێکارەی بە خوێنیان شەقامەکانیان سوور کردووە.
خۆش بەختانە هەموو کەس بەدیار ئێوەوە دانانیشن خۆیان هەواڵەکان لە جیهانەوە وەردەگرن، دڵی زۆرێک لە هاووڵاتیانی هەرێم لەگەڵ خۆپشاندەرانی کوردستان و ئێراندایە. [1]
بەهار شوکریر مونزیر
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 872 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !