سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی 11ی 11ی 2022 پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی عەشیرەتی شەممەڕ کرد بەهۆی کۆچی دوایی شێخی ئەو عەشیرەتە.
#نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵم ئاڕاستەی بنەماڵەی جەڕبا و عەشیرەتی شەممەڕ دەکەم بەبۆنەی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو شێخ حەمیدی دەهام هادی ئەلجەڕبا شێخی هۆزی شەممەڕ لە سووریا.
هەروەها نووسیویەتی هاوبەشی خەمەکانیانم لەم ئازار و ناخۆشییەدا، لە خودای گەورە دەپاڕێمەوە کە ڕۆحی کۆچکردوو بخاتە بەر ڕەحمەتی فراوانی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات، ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 860 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !