#لەتیف ڕەشید# سەرۆک کۆماری ئێڕاق سەردانی #هەولێر# دەکات و دەشیەوێت نێوەنگیری لە نێوان #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بکات.
لەتیف ڕەشید لە ڕێگەی نووسینگەکەی کار بۆ ئەوە دەکات، سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ #مەسعود بارزانی# سەرۆکی پارتی دیموکرات و بەرپرسانی تری هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە بکات.
سەردانەکەی لەتیف ڕەشید، جگە لە کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، ئامانجییەتی نێوەنگیری لەنێوان پارتی و یەکێتی بکات.
هەر لەو سەردانەیدا لەتیف ڕەشید باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و #بەغدا#ش لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەکات و دەیەوێت دەرچەیەک بدۆزێتەوە بۆ ڕێککەوتنی هەردوو لا لەسەر ئەو کێشانەی چەند ساڵێکە لە نێوانیان هەیە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 784 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !