Bibliotek Bibliotek
Sök

Kurdipedia är de största källorna för kurdiska information!


Search Options





Avancerad sökning      Tangentbord


Sök
Avancerad sökning
Bibliotek
kurdiska namn
Händelseförlopp
Källor
Historia
Användarsamlingar
Aktiviteter
Sök Hjälp ?
Publikation
Video
Klassificeringar
Random objekt !
Skicka
Skicka artikel
Skicka bild
Survey
Din feedback
Kontakt
Vilken typ av information behöver vi !
Standarder
Användarvillkor
Produkt Kvalitet
Verktyg
Om
Kurdipedia Archivists
Artiklar om oss !
Lägg Kurdipedia till din webbplats
Lägg till / ta bort e-post
besöksstatistik
Föremål statistik
teckensnitt Converter
kalendrar Converter
Stavnings kontroll
språk och dialekter av sidorna
Tangentbord
Praktiska länkar
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Språk
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mitt konto
Logga in
Medlemskap!
glömt ditt lösenord !
Sök Skicka Verktyg Språk Mitt konto
Avancerad sökning
Bibliotek
kurdiska namn
Händelseförlopp
Källor
Historia
Användarsamlingar
Aktiviteter
Sök Hjälp ?
Publikation
Video
Klassificeringar
Random objekt !
Skicka artikel
Skicka bild
Survey
Din feedback
Kontakt
Vilken typ av information behöver vi !
Standarder
Användarvillkor
Produkt Kvalitet
Om
Kurdipedia Archivists
Artiklar om oss !
Lägg Kurdipedia till din webbplats
Lägg till / ta bort e-post
besöksstatistik
Föremål statistik
teckensnitt Converter
kalendrar Converter
Stavnings kontroll
språk och dialekter av sidorna
Tangentbord
Praktiska länkar
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Logga in
Medlemskap!
glömt ditt lösenord !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Om
 Random objekt !
 Användarvillkor
 Kurdipedia Archivists
 Din feedback
 Användarsamlingar
 Händelseförlopp
 Aktiviteter - Kurdipedia
 Hjälp
Nytt objekt
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
25-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
03-01-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
23-06-2019
زریان سەرچناری
Biografi
Tara Twana
09-09-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotek
Recueil de textes Kourmandji
24-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistik
Artiklar 518,897
Bilder 106,277
Böcker 19,335
Relaterade filer 97,324
Video 1,398
Artiklar
En sorg att MP får bli till...
Bibliotek
Den sista flickan
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillb...
Biografi
Şîlan Diljen
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdern...
تەریقەتی شێخایەتی و بزوتنەوەی نەتەوایەتی کورد
Grupp: Artiklar | Artiklarna språk: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Ranking objektet
Utmärkt
Mycket bra
Genomsnitt
Dåligt
Dålig
Lägg till i mina samlingar
Skriv din kommentar om den här artikeln !
objekt History
Metadata
RSS
Sök i Google efter bilder med anknytning till det valda objektet !
Sök i Google för valda objekt!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
تەریقەتی شێخایەتی و بزوتنەوەی نەتەوایەتی کورد
Artiklar

تەریقەتی شێخایەتی و بزوتنەوەی نەتەوایەتی کورد
Artiklar

#شادمان مەلا حەسەن#

لە سەرەتادا دەمەوێ وەک پێش دەستیەک ڕوونکردنەوەیەک بدەم، یەکەم ناونیشانەکە وشەی تەریقەتم دانا لە جیاتی ڕێباز، چونکە وشەی تەریقەت باوتره، دووەم وشەی شێخایەتیم دانا چونکە وشەیەکی باشترە وەک لەوەی بڵێم سۆفیگەریی، چونکە سۆفیگەری لەوانەیە بەس بۆ تەریقەتی نەقشبەندی بێت.
هەروەها بەشێکی ئەم نووسینەم لە کۆڕێک باس کردووە ساڵێک لەمەوبەر لە شاری کەرکووک، بەڵام لە ئێستادا کە بابەتی مردنی شێخ محەمەد کەسنەزانی و هاتنی دەروێشەکانی هاتە کایەوە گوتم هەلێکی باشە ئەم بابەتە بکەمە نووسین و بڵاوی بکەمەوه، دوای ئەوەی شەپۆلی باسکردنی دەروێشەکان بە باش و خراپ لە سۆشیال میدیا کپ بۆوە.
ساڵی 1514 زاینی کە شەڕی چاڵدێران لەسەر خاکی کوردستان ڕوویدا لە نێوان هەردوو ئیمپراتۆریەتی تورکی سەفەوی و عوسمانی، ئەنجام شکستی سوپای سەفەوی مەزهەب شیعەی موسڵمان بوو لە بەرانبەر سەرکەوتنی سوپای تورکی عوسمانی سوننە مەزهەب، دوای تەواو بوونی شەڕەکە بەشی هەرە زۆری خاکی کوردستان بەر دەوڵەتی عوسمانی کەوت. میرە کوردەکان ئەمەیان لا خۆشتر بوو چونکە بەهۆی جیاوازی مەزهەبی یارمەتیدەری عوسمانی بوون بۆ بردنەوەی شەڕەکە، لەوانەیە گەر کوردەکان نەبوونایە زەحمەت بوو سوڵتان سەلیمی یەکەم(1470_1520) جەنگەکە لە شا ئیسماعیڵی سەفەوی (1487_1524) بباتەوه.
لە بنەڕەتیشدا سوپای عوسمانی کە ئاڕاستەی سوپای لە ڕۆژاوا و کیشوەری ئەوروپا سوڕاندەوە بۆ ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی دەوڵەتەکەی لەسەر داوا و پاڕانەوەی مەلا ئیدریسی بەدلیسی (1452_1520) بوو، کە یەک بووە لە پیاوە ئایینی و کۆمەڵایەتی و دیارەکانی ئەوکاتی کورد، لەژێر پالەپەستۆ و تەوژمی جیاکاریی مەزهەبی شیعەی تورکە سەفەویەکان پەنای بۆ تورکە عوسمانیەکان بردووە، جا هۆکارەکە زوڵمی زۆری سەفەویەکان بووە یان بیرکردنەوەی دەمارگرژانەی مەزهەبی و ئایینی بووە، لەوانەیە لایەنی مەزهەبی زیاتر کاریگەر بووبێت ئەگەرنا هەردوو دەوڵەتەکە تورک بوونە و هەردووکیشیان چەوسێنەر بوونە و هیچیان جگە لە کوشتن و باج و سەرانە سەندن زیاتریان پێ نەبووە بۆ کورد وەک میللەت و نەتەوه.
دوای تەواو بوونی جەنگ سوڵتان سەلیم ویستی یەک لە میرە کوردەکان بکات بە میری میرانی کوردستان وەک دەگێڕنەوه، بەڵام گوایە هیچ یەک لە میرەکان ڕەزامەند نەبوونە کە هاونەتەوە و هاوزمانی خۆیان ببێتە گەورەیان، بۆیە سوڵتان کۆنە سەدری ئەعزەمێکی خۆی دەکاتە سەرپەرشتیاریان، بەڵام لەوێ فەرمانی دەرەبەگ بوون بۆ (16) میری کورد دەردەکات کە میراتی بە پشتاوپشت بەسەر میرنشینەکانی خۆیانەوە بکەن، بێگومان دەرەبەگ لە بنەڕەتدا بە مانای خاوەنی دۆڵ یان سەردار و ئاغای چەم و دۆڵ دێت.

لە و ڕۆژەوە گەلی کوردستان دابەشی سەر دوو بەشە خاکی گەورە بوو بە ناوی کوردستانی عوسمانی و کوردستانی سەفەوی، ئەم دوو بەشەش دابەشی سەر چەندین ئەمارەت و کانتۆنی ناوچەیی و لۆکاڵی بوون، نموونە بەشەکەی عوسمانی شازدە میرنشین بوو جگە لە و شار و ناوچانەی ڕاستەوخۆ لە ژێر دەسەلاتی دەوڵەتی عوسمانی بوون، بۆیە کوردستان پارچەپارچە کرا و لە زۆر بابەتی سیاسی و کەلتوری و ئابووری لەیەکی دابڕی.

تێکشکانی نەتەوەی کورد لە ڕووی سیاسییەوه:
وەدیع جوێدە (1916_2000) مێژوونووسی ئەمەریکی بە ڕەگەز ئێڕاقی لە پەڕتووکەکەیدا (الحرکە القومیە الکوردییە) باس لە یەکەم هەنگاوی تێکشانی نەتەوەیی کورد لە ڕووی سیاسیەوە دەکات، ئەویش ئەو فەرمانەی سوڵتان سەلیمی عوسمانی کە کوردستانی بەسەر شازدە میرنشین دابەشکرد، ئەم دابەشکارییە لە ڕووی سیاسیەوە نەتەوەی کوردی لەیەک دابڕی، ئەگەرچی لە ڕووی زمان و کەلتورەوە هەر بەیەکگرتووی مایەوه، بەڵام لە ڕووی سیاسیەوە بۆ ماوەی زیاتر لە سێ سەدە کوردستانی بە شێوەیەکی سیستماتیک تێکشکاندە ناوخۆی خۆی، چونکە لەم پێودانگە میرنشینەکان کێشەیان لەگەڵ دەرەوەی کورد کەمتر مایەوە ئەوەندی کێشەکانیان بۆ ناوخۆی خۆ بوو بۆ دوژمنانی دەرەوە نەبوو، تاکو شەرفخانی بەدلیسیش (1543_1603) لە پەڕتووکەکەی دا شەرفنامە باس لە کێشە و شەڕ و ئالۆزیەکانی ناوخۆی کوردستان دەکات.

جەنگی چاڵدێران دابەشبوونێکی هەمیشەیی بەسەر خاکی کوردستان هێنا
جەنگی چاڵدێران دابەشبوونێکی هەمیشەیی بەسەر خاکی کوردستان هێنا
هەمیشە ئەگەر میرنشینێکی کورد خەون و خولیای فراوان خوازی و تۆکمە کردنی دەسەڵاتی خۆی هەبووبێ یەکەم ڕووبەرووبوونەوەی لەگەڵ میرنشینەکانی دەورووبەری بووه، نموونە میرنشینی سۆران کێشەی سەرەکی لەگەڵ میرنشینی بابان و بادینان هەبووە، بابان لەگەڵ سۆران و ئەردەڵانی هەبووه، بادینان لەگەڵ سۆران و هەکاری و بۆتانی هەبووه، جا پێ بەپێ بەناویەکدا چڕژاون، لە هەر کاتێکیش ئەگەر یەکیان زیاد لە پێویست گەشەی کردبێ و بە میرنشینەکانی دەوروبەری کۆنتڕۆڵ نەکرابێ ئەوە دەوڵەتی عوسمانی خۆی لەشکر کێشی کردۆتە سەری، وەک ئەو لەشکرکێشیەی کە لە ساڵی (1654) کرایە سەر میرنشینی بەدلیس و دەرپەڕاندنی میر عەبداڵخان لە وڵاتەکەی.
سەرکێشی و ئاڵۆزی میرنشینە کوردەکان بەردەوام بوو لەسەر یەک هێل تاکو نیوەی یەکەمی سەدەی نۆزدەهەم، لەم ماوەیەدا میرنشینە کوردەکان لەبەر ململانێی و تێکهەڵچوون لەگەڵ یەکتر نەیان توانی بیر لە بنیادنانی شارستانیەتێکی وا بکەنەوە کە ببێتە هۆکاری دروست بوونی ژێرخان و سەرخانێکی سەردەمیانە تاکو فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی گەشە بکات و ئاڕاستەیەکی سیاسی نەتەوەیی بێتە بەرهەم و قەوارەیەکی کوردی بێتە بەرهەم.
شاعیرێکی وەک ئەحمەدی خانی (1650_1707) کە دەتوانین بڵێین فەیلەسوفی بیری نەتەوەیی کوردییە هاوار دەکات ئیتر هەقە کورد لە خۆخۆری بوەستێ و یەک بگرێ و قەوارەیەکی نەتەوەیی تایبەت بەخۆی دابمەزرینێ و هیچی تر نەبێتە داردەستی بێگانە، بەڵکوو خۆی ڕێبەرایەتی خۆی بکات، لە پارچە شیعرێک دەنووسێت:
گەر دێ هەبوا مە ئیتیفاقەک
ڤێگرا بکرا مە ئینقیادەک
ڕوم و عەرەب و عەجەم تەمامی
هەمیا ژ مەرا دکر غولامی
تەکمیل دکر مە دین و دەولەت
تحسیل دکر مەعیلم حیکمەت
دۆخی میرنشینەکان بەردەوام بوو، تاکو لە کۆتایی سەدەی هەژدەهەم و سەرەتای سەدەی بیستەم جۆرێک لە هۆشیاری گەیشتە بیری میرە کوردەکان لەگەڵ ئەو تەوژمە سیاسی و فەرهەنگیەی کە هیواش هیواش لە ئەوروپاوە دەپەڕیوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سنوری قەلەمڕەوی دەوڵەتی عوسمانی.
بۆیە لە سەرەتای سەدەی نۆزدەهەم گۆڕانی سیاسی و فەرهەنگی لە میرنشینە کوردییەکان بە ئاشکرا بەدەرکەوت، ئەمە وایکرد ئەمارەتە کوردییەکان خۆیان بەهێز بکەن و سوود لە شپرزەیی دەوڵەتی عوسمانی وەربگرن.

جووڵانەوەی سیاسی دەستیپێکرد میرنشینی سۆران لەسەر دەستی میر محەمەد پاشای گەورە ساڵی 1826گەشەی بەرچاوی بەخۆیدا، هەروەها میرنشینی بۆتان لەسەر دەستی میر بەدرخان پاشا ئەویش جووڵانەوەیەکی سیاسی و سەربازی دەست پێکرد تاکو ساڵی 1846 لە ئەنجامی لەشکرکێشی عوسمانی و خیانەتی یەزدان شێری ئامۆزای کۆتایی بە دەسەڵاتی هێنرا، میری بابان و هەکاری و وان و بەدلیس و یەزدان شێر و چەندانی تر بەڵام دەوڵەتی عوسمانی لە ژێر فشار و داوای وڵاتانی ئەوکاتی ئەوروپا و ناوخۆی خۆی هەڵسا بە ئەنجامدانی لەشکر کێشی بۆ سەر میرنشینەکان لە ماوەی چەند سالێک کۆتایی بە قەڵەمڕەوی تەواوی میرنشینە دەرەبەگەکان هێنا.
وردە وردە شوێن کاریگەری و هەژموونی دەرەبەگە کوردەکان بە پیاوانی تەریقەت و پیاوە ئایینیە ناودارەکان پڕ دەکرایەوە، لە کۆتایی سەدەی هەژدەهەم و سەرەتای سەدەی نۆزدەهەم تەریقەتی شێخایەتی لە کوردستان گەشەی کرد و شوێن پێی خۆیان قایم کرد و دواتر لەگەڵ دروست بوونی بۆشایی سیاسی بە نەمانی دەرەبەگە کوردەکان، ئەوان بوون بە دەمڕاست و نوێنەری بزووتنەوەی نەتەوەیی و فەرهەنگی کورد، چاک و خراپ ئەوان زۆر بە ئاسانی توانیان شوێن گۆڕکێ بکەن لەگەڵ دەرەبەگە کوردەکان، ئەم شوێن گرتنەوەیە چەند هۆکارێکی لە پشتەوە بوو بەڵام دەرەبەگە کوردەکان واتە میرەکان تاکو ئەم چرکە ساتەش نەیان توانی باری کەوێندراوی خۆیان ڕاست بکەنەوە.

سەرهەڵدانی تەریقەتی شێخاتی لە کوردستان:
وەک دیاردەیەکی ئایینی و کۆمەڵایەتی تەریقەتی سۆفیگەری و عیرفانیەت و شێخایەتی لە کۆتایەکانی سەدەی هەژدەهەم بەرەو گەشەکردن ڕۆیشت لە کوردستان، دوای ئەوەی تەریقەتی نەقشبەندیش لەسەر دەستی مەولانا خالیدی نەقشبەندی و سەید تەهای نەیری هێنرایە کوردستان، ململانێ و ڕکابەری دەستی پێکرد لەگەڵ تەریقەتی قادری کە تەریقەتێکی کۆنتر بوو لە کوردستان.
بۆ ڕازی کردن و خستنە ژێر باڵی خۆیان میرنشینە کوردەکان زوو کەوتنە ڕازی کردنی شێخەکانی تەریقەت لە ڕێگای پێدان و وەقف کردنی زەوی و زاری زۆری کشتوکاڵی بۆ تەکیە و خانەقاکانیان.

لاوازبوونی میرنشینەکان سەرەتای بەهێزبوونی تەریقەتی شێخایەتی بوو لە کوردستان
لاوازبوونی میرنشینەکان سەرەتای بەهێزبوونی تەریقەتی شێخایەتی بوو لە کوردستان
دوای ئەوەی دەوڵەتی عوسمانی لە ژێر فشاری وڵاتانی ئەوروپا دەستی بە چاکسازی کرد، سوڵتان مەحمودی دووەم (1808_1839) سوپای یەنیکچەری هەڵوەشاندەوە و بنەمای دەستووری بەناوی خەتی گوڵخانە دانا، لە هەمان کاتدا سوپایەکی گەورەی ناردە کوردستان و میرنشینە کوردەکانی یەک لە دوای یەک ڕووخاند، دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی بەسەر شار و ناوچەکانی کوردستاندا چەسپاند، بەڵام ئەمە نەیتوانی وابکات دەوڵەتی عوسمانی کۆنتڕۆڵی تەواوی کوردستان بکات، بۆیە لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەهەم دەوڵەتی عوسمانی هەڵسا بیری لە ڕێگا چارەی تر کردەوە بۆ کۆنتڕۆل کردنی کوردستان، چونکە پێشتر میرنشینەکان یاخود دەرەبەگە کوردەکان وەک ناوچەیەکی ئۆتۆنۆم هەموو کاروباری خۆیان بەڕێوە دەبرد و باج و سەرانەیان یەک جێ دەدا بە دەوڵەتی عوسمانی، لە کاتی پێویستیش دەبوایە سوپا ئامادە بکەن بۆ بەشداریکردن لە شەڕ بەڵام دوای ڕووخاندنی میرنشینەکان دۆخەکە قوڕس بوو بۆ دەوڵەتی عوسمانی کە خۆی دەوڵەتێکی پەرپوت و سواڵکەر و تاڵانچی بوو، بۆشایەکی گەورە لە کوردستان دروست بوو، بۆیە دەوڵەتی عوسمانی بیری کردەوە لە جێگای دەرەبەگە کوردەکان بایەخ بە شێخەکانی تەریقەت بدات و پێگەی کۆمەڵایەتی و ئایینیان گەورە بکات و مووچەیان پێبدات و وەقفی زەوی و زاریان لەسەر بکات.
دیارە جگە لە و بۆشایەی کە بەهۆی نەمانی دەرەبەگە کوردەکان هاتبۆ کایەوە هۆکارێکی تر لە پشتی ئەم بایەخ پێدانەوە بوو ئەوێ ڕۆژێ، ئەویش موژدەبەرە کریستیانەکان (مسیۆنێرەکان) بە هەموو لایەکی کوردستاندا بڵاوبووبوونەوە بۆ بڵاوکردنەوەی ئایینی کریستیان، لەوانەیە ئینجیل یەکەم پەڕتووکی کوردی بێت کە بە زمانێکی ڕەوان و چاپێکی جوان چاپ کرابی، ئەمەش هۆکارێکی تر بوو بۆ ئەوەی کریستیانەت لە کوردستان گەشە نەکات و پێگەی وڵاتانی ئەوروپی لە کوردستان بەهۆی ئایینی کریستیان بەهێز نەبێت.
بۆیە لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەهەم تەریقەتی شێخایەتی زۆر گەشەی کرد، قادری و نەقشبەندی لە هەموو شار و ناوچەیەکی کوردستان بڵاوبووونەوه، لە باشووری کوردستان بەرزنجیەکان و تاڵەبانیەکان ڕکابەری یەکتر بوون بۆ بڵاوکردنەوەی تەریقەتی قادری، تەریقەتی نەقشیش لە دوای دەرچوونی مەولانا خالید لە سلێمانی ناوچەکانی هەورامان و شەدەلە بوونە ناوەندی بڵاوکردنەوەی ئەم تەریقەته، لەولاش گوندی نەیری ناوچەی هەکاری ناوەندی بڵاوکردنەوەی ئەم تەریقەتە بوو.
سەرەئەنجام شوێنی دەرەبەگە کوردەکان زیاتر بە تەکیە و خانەقاکان پڕکرایەوه، نموونە لە شوێنی ئەمارەتی بابان بنەماڵەی کاکە ئەحمەدی شێخ بوونە جێگرەوە لە سلێمانی، لە کەرکووک و کفری تاڵەبانیەکان و بنەماڵەی خانەقا لە تەریقەتی نەقشبەندی، لە سۆران بنەماڵەی بارزانی و شێخ ڕەشیدی لۆلان، لە هەکاری بنەماڵەی شێخ عەبدوڵڵای نەیری، لە بادینان بریفکانی و ئەتروشی و چەندانی تر.
لە هەمان کاتدا لەپاڵ شێخانی تەریقەت بنەماڵە ئایینیەکانیش بوون بە خاوەن دەسەڵات و هەژموون بۆ کۆنتڕۆل کردنی باری کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری ناوچەکانی خۆیان، هەروەها سەرۆک عەشیرەتەکانیش ڕَۆڵیان هەبوو، بەڵام هەمیشە سەرۆک عەشیرەتەکان وەک جۆریک لە ئیلتیزام دەبوایە سەربە تەریقەتەکان بوونایه، بۆیە لە زۆر شوێن سەرۆک عەشیرەت و تەریقەت لە یەک کەس و بنەماڵە یان لە دوو بنەماڵەی هاوپەیمان پێکدەهات.
ئەگەرچی بەپێی سەردەم زۆر لە بنەماڵەی شێخەکان لاواز بوونە، بەڵام تەریقەت هێشتا لە کوردستان بوونی هەیە و خاوەن هەژموونی خۆیانن، سەرەڕای گەشەی کۆمەڵگای کوردیی بەڵام چونکە کۆمەڵگایەکی پاشخان ئایینی و کەلتورێکی عەشایریە بۆیە تەریقەت تێیدا بە هێزە، لە دواین جار حزبی ئیسلامی و ڕەوتی سەلەفیەت هاتە کایەوە بەڵام دەسەڵاتی کوردی بۆ ڕاگرتنی باڵانس هەتا ڕادەیەکی زۆر گرنگی بە تەریقەت و تەکیە و خانەقاکان دەدات، لە هەمان کات لایەکی لە ڕەوتی سەلەفیەتیش کردۆتەوە بۆ پاراستنی باڵانس و بوونی هەژموونی خۆی لەم دوو ڕێگایەوە لە بەرانبەر پارت و ڕەوتە ئیسلامیە سیاسیەکان بەتایبەت ئیخوان موسەلیمەکان.

گەشەی تەریقەت لە ناو کۆمەڵگای کوردیی:
لەم ناوچەیە تەریقەتی شێخایەتی یان عیرفانیەت و سۆفیگەری دەڵێی هەر بۆ کورد داهێنراوە، چونکە لە ناو کورد زۆر زوو و بەخێرایی گەشەی کردووه، کۆمەڵگای کوردی زیاتر کۆمەڵگایەکی کشتوکالی و کۆچەری بووه، یاخود بە دیوێکی تر شار لە کوردستان درەنگتر گەشەی کردووه، بە دەقیق تر لە ناوەڕاستی کوردستان شارەکان شاری گەورە و قەرەباڵغ نەبوون و پیشەگەری و پیشەسازی تێیدا لاواز بوو، چونکە شار زیاتر فکر و مەعریفە تێیدا گەشە دەکات.
لەوانەیە بۆ ڕۆژهەڵاتی ئیسلامی زیاتر مەزهەب و ڕێ باوەڕ لە شارەکان سەری هەڵداوە و بەشێک لە کاروباری کۆمەڵگای ڕێکخستووە بەپێی باروودۆخی سەردەم بەڵام تەریقەت بۆیە لە کۆمەلگایەک زیاتر گەشە دەکات کە خەریکی کشتوکال و کۆچەری بن، چونکە بیرکردنەوەیان سادە و ساکارتره، لە لایەکی تریش تەریقەت وەک بەدیلێک بۆ ئایینێکی سوک و ئاسانتر و جێگای کۆمەڵێک ئەرک و ئیلتیزاماتی ئایینی قوڕسی گرتۆتەوە وەک لە شارەکان هەبووە، لەوانەیە بۆ کوردێکی سادە و ساکار لەم کێو دەشت و شاخە وابەستە بوونەکەی بە ئایین بە تەریقەتێک زۆر زیاتر ئاسوودەی کردووە وەک لەوەی مولەتزیمی مەزهەب و کۆمەڵێک ئەرک و سوننەتی قوڕسی بکات.
هەروەها دیوەکەی تر عیرفانیەت موناجاتەکەی بە زمانێکی سادە و ساکاری ناوچەیی دەکرێ بەڵام دیوە ڕاستەوخۆکەی ئایینی ئیسلام قوڕستر بووە بۆ کوردێکی سادە و ساکار کەوا بە ئاسانی لە زمان و تێکستەکان نەگەیشتووە.

تەریقەتی شێخایەتی یان عیرفانیەت و سۆفیگەری دەڵێی هەر بۆ کورد داهێنراوە
تەریقەتی شێخایەتی یان عیرفانیەت و سۆفیگەری دەڵێی هەر بۆ کورد داهێنراوە
هەروەها شێخی تەریقەتیش وەک ڕابەری ڕۆحی زۆر لە واجباتەکانی بۆ سوک و کورت کردبێتەوە، بۆیە ئەو ئیحا ڕۆحیەی لە لایەن تاکی کوردی بۆ تەریقەت زۆر ئاسانتر ڕێک خراوه، لە هەمان کاتدا کەمتر خەڵکی شارەکان وابەستەی تەریقەت بوونه، ئەوان زیاتر وابەستەی ناوەندە ئایینیە زانستییەکان بوونە واتە مەدرەسە و مەلا و زانای ئایینی، هۆکاریش ئەوە بووە خوێندەواری لە شارەکان هەبووە و شەریعەتیش زیاتر کاروباری زەکات و میراتی بۆ ڕێکخستووه، بۆیە تەریقەت زیاتر لە قوڵای کوردستان و ناوچە دوورەدەستەکانی دوور لە شارە گەورەکان بڵاوبۆتەوه، هەتا بە ئاڕاستەی ناوچە شاخاویەکان بڕۆیی کاریگەری تەریقەت زیاتر بووە.

شێخانی تەریقەت و ڕابەرایەتی کردنی دۆزی نەتەوەیی
دوای ڕووخان و لەناوبردنی هەندێک لە میرە کوردەکان و دوور خستنەوەی هەندێکیان بۆ شارە گەورەکان و دابڕانیان لە کوردستان، شێخانی تەریقەت گەشەیان کرد و شوێن پێگەی گەورەی کۆمەڵایەتی و ئایینی و سیاسی و ئابووریان وەرگرت.
دەوڵەتی عوسمانی ڕاستەوخۆ مامەلەی لەگەڵ ئەواندا دەکرد، ئەم گەشەکردنەی پێگەی شێخانی تەریقەت وایکرد لەگەڵ ڕەوتی گەشەکردنی ڕووداوە سیاسیەکان ئەوانیش تێکەڵ بە کاروباری سیاسی و نەتەوەیی بن.
بۆ یەکەمجار ڕاپەڕینێکی گەورە و کاریگەر بۆ وەدەست هێنان و دامەزراندنی قەوارەیەکی سیاسی نەتەوەیی بۆ کورد لە ساڵی 1880/1881 لە لایەن شێخ عوبێدوڵای نەیری بەڕێوە چوو، ئەم ڕاپەڕینە بە یەکەم ڕاپەرینی کوردی تۆخ کراو لە هەستی ناسیۆنالیستی کوردی دادەنرێ.
دەوڵەتی عوسمانی و دەوڵەتی قاجاری هەماهەنگ بوون بۆ کۆتایی هێنان بەم ڕاپەرینە و دوور خستنەوەی شێخ عوبێدوڵای نەیری بۆ شاری مەککه، ئەگەرچی ڕاپەڕینەکە زیاتر لە سنوری دەوڵەتی قاجاڕی بوو بەڵام دەوڵەتی عوسمانی دەیزانی ئامانجی دوور لەم ڕاپەڕینە چییە، ئەمە سەرەتایەک بوو بۆ گرتنە دەستی ڕێبەرایەتی بزووتنەوەی نەتەوایەتی کورد لە لایەن شێخانی تەریقەتەوه.
ئەوە بوو ڕاپەڕینەکانی تر زۆرینەی شێخانی تەریقەت سەرکردایەتیان دەکرد، ئەگەرچی وردە بۆرژوای شاری و خوێندەواری کورد لە ئەستەمبۆل پێگەیشتبوون و کاریگەری جووڵانەوە نوێخوازیەکانیان لەسەر بوو، ڕۆژنامە و پەڕتووک لێرەولەوێ دەردەچوو بەڵام نەیاندەتوانی لەناو کۆمەڵگای کوردی ببن بە سەرکردە و ڕێبەر چونکە هێشتا کۆمەڵگایەکی دواکەوتوو و نەخوێندەوار بوو، زەحمەت بوو کەسی شاری و بەقەولی سەردەم ئەفەندی وابەئاسانی قبوڵ بکەن بە ڕێبەر و سەرکردەی خۆیان، بۆیە ئەوانیش ناچار لە پەنای ئەو سەرکردانەی کە بەهۆی عەشیرەت و تەریقەتەوە خاوەن پێگە و هەژموون بوون دەجوڵانەوه.
نموونەی عەبدوڵڕزاق بەدرخان لای سمکۆی شکاک بوو، چەندانی وەک مستەفا پاشای یاموڵکی و ڕەفیق حیلمی لای شێخ مەحمودی حەفید بوون، دکتۆر فوئاد و شێخ عەبدولقادر لای شێخ سەعیدی پیران بوون.
بزووتنەوە سیاسی و چەکداریەکانی کورد بە سەرۆکایەتی شێخانی تەریقەت بەردەوام بوو تاکو نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەم، وەک بزووتنەوەکانی شێخ مەحمودی حەفید (1886_1956) لە باشووری کوردستان، شێخ سەعیدی پیران ساڵی 1925 لە باکووری کوردستان، شێخ ڕەزای دەرسیم ساڵی 1937 لە باکووری کوردستان، شێخ ئەحمەدی بارزان تاکو ساڵی 1947 دواتر مەلا مستەفا ئەو بنەماڵەیەش هەر لە ڕێگای تەریقەتەوە توانیان جوڵە بکەن، چونکە لە دوای لاوازبوونی بنەماڵەی نەیری ئەوان کەوتنە سەرکێشی لە شێخ عەبدولسەلامەوە کە دەوڵەتی عوسمانی ساڵی 1914 گرتی لە شاری موسڵ لە سێدارەیدا.
زۆرجار لە سەردەمی شەڕی ناوخۆی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیمۆکراتی کوردستان (1994_1998) دەگوترا ئەمە شەڕی درێژکراوەی تەریقەتی نەقشبەندی و قادرییه، چونکە بە و پێیەی ماڵی مەلا مستەفا نەقشبەندین و مام جەلال تاڵەبانیش کە سکرتێری یەکێتی بوو خۆی لە شێخانی تەریقەتی قادریی بوو.
لە دوای کۆتایی هاتنی دەرەبەگە کوردەکان لە نیوەی یەکەمی سەدەی نۆزدەهەم جووڵانەوەی سیاسی نەتەوەیی کەوتە دەست شێخانی تەریقەت، لە هەموو ئەو جوڵانەوانەی تاکو نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەم جگە لە جووڵانەوەکەی سمکۆی شکاک(1887_1930) و ئیحسان نوری پاشا (1896_1976) ئەگەرنا زۆرینەی شێخانی تەریقەت بوون، قازی محەمەد (1893_1947) کە سەرۆک کۆماری کوردستان بوو ئەویش زیاتر پێگە ئایینیەکەی وایکرد زۆرینە لەسەری کۆک بن.
بۆیە تاکو ئەمڕۆش شێخانی تەریقەت بوون و کاریگەرییان هەیە لە کۆمەڵگای کوردی بە تایبەت لە ڕووە سیاسییەکەی ئەگەرچی ڕووخسار و شێوەی تازەی وەرگرتووە، بەڵام هەر بوونی هەیە.
حزبە سیاسیە دەسەڵاتدارەکانی کوردستان جگە لەوەی خۆیان پێشینەیەکی مێژووی تەریقەتیان هەیه، بەڵام هەر یەکەی بەجۆرێک هاوکار و یاردەدەری شێخانی تەریقەتە بۆ پتە و کردن و مانەوەی پێگەی جەماوەری خۆیان.
سەرچاوەکان:
1_ودیع جویدە، الحرکە القومیة الکردیة، نشاتها و تطورها، دار اراس للطباعە و النشر، اربیل، 2013.
2_ www.medaratkurd.com/2013/06/الکرد-و-الإسلام-الطرق-السوفیة -وأدواره.
3_محەمەد ئەمین زەکی، خولاسەیەکی تاریخی کورد و کوردستان، چاپخانەی شڤان، سلێمانی، 2004.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 408 gånger
HashTag
Källor
[1] | کوردیی ناوەڕاست | politicmedia.net
Länkade objekt: 3
Grupp: Artiklar
Publication date: 04-01-2022 (2 År)
Bok: Social
Dokumenttyp: Språk
Provins: Kurdistan
Publication Type: Born-digital
Technical Metadata
Produkt Kvalitet: 91%
91%
Tillagt av ( هەژار کامەلا ) på 16-11-2022
Den här artikeln har granskats och släppts av ( زریان سەرچناری ) på 18-11-2022
Denna post nyligen uppdaterats med ( هاوڕێ باخەوان ) om : 24-10-2023
URL
Denna post enligt Kurdipedia s Standarder inte slutförts ännu !
Denna post har tittat 408 gånger
Kurdipedia är de största källorna för kurdiska information!
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
Biografi
Tara Twana
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
Artiklar
Ni får en feministisk peshmerga i riksdagen
Biografi
Şîlan Diljen
Bibliotek
Svensk - Kurdisk ordlista
Artiklar
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
Bibliotek
Kurdfrågan En bakgrund
Artiklar
​SANNING! NÄR JAG FÅR HÖRA DET SÅ
Artiklar
Agera innan fler barn dör av äktenskap
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet

Actual
Artiklar
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
19-05-2018
هاوڕێ باخەوان
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
Bibliotek
Den sista flickan
07-10-2018
زریان سەرچناری
Den sista flickan
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
22-09-2019
نالیا ئیبراهیم
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
Biografi
Şîlan Diljen
04-07-2020
ڕێکخراوی کوردیپێدیا
Şîlan Diljen
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
25-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
Nytt objekt
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
25-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
03-01-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
23-06-2019
زریان سەرچناری
Biografi
Tara Twana
09-09-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotek
Recueil de textes Kourmandji
24-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistik
Artiklar 518,897
Bilder 106,277
Böcker 19,335
Relaterade filer 97,324
Video 1,398
Kurdipedia är de största källorna för kurdiska information!
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
Biografi
Tara Twana
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
Artiklar
Ni får en feministisk peshmerga i riksdagen
Biografi
Şîlan Diljen
Bibliotek
Svensk - Kurdisk ordlista
Artiklar
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
Bibliotek
Kurdfrågan En bakgrund
Artiklar
​SANNING! NÄR JAG FÅR HÖRA DET SÅ
Artiklar
Agera innan fler barn dör av äktenskap
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Sida generation tid : 1.094 sekund(er)!