ئاژەڵە مووەکەی ڕەشە
ئاشقی لاپاڵ و کەژە
بەسە وازبێنە هارە
ئاژەڵە مووی ڕەشە، مەتەڵەکە باسی ئاژەڵی موو ڕەش دەکات کە مەبەست لە بزنە، ئاشقی لاپاڵ و کەژە، (کەژ: جۆرە دەوەنێکی کوێستانییە بەلاپاڵی گردەوە بەشێوەیەکی سرووشتی دەڕووێ) واتە: بزن ئارەزووی جێگەی سەخت و لاپاڵ دەکات، بەسە وازبێنە هارە، مەبەست لەوەیە کە بزن نەسرەوتە و بەردەوام دەگەڕێ. وەڵام (بزن) . [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 399 gånger