دەقی پرسەنامەکەی کۆسرەت ڕەسوڵ:
بەڕێزان: کەسوکار و خانەوادەی هونەرمەندی گەورە مامۆستا باکووری
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی گەورەو بەناوبانگی کورد مامۆستا باکووری-م بیست، دڵگران و خەمباری کردم.
مامۆستا باکووری هونەرمەندێکی گەورەو دیاری کوردستان بوو، زیاتر لە نیو سەدە خزمەتی گەورەی ڕەوتی هونەری کوردی کرد، دامەزرێنەری تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە بوو، ڕۆڵی گەورەی هەبوو لە پێگەیاندنی دەیان هونەرمەندی کورد، کۆچی دوایی ئەم کەڵە هونەرمەندە زیانێکی گەورەیە بۆ هەموومان.
بۆ کۆچی دوایی ئەم هونەرمەندە پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی خانەوادەو کەسوکارو هاوڕێیان و سەرجەم هونەرمەندانی کوردستان دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، یادو یادەوەری بەخێر بێت.
کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,070 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !