دەقی پرسەنامەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی پەرلەمان لە ساڵیادی دامەزراندنی)
بەبۆنەی 33 هە مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ژنانی کوردستان، جوانترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی ژنانی کوردستان دەکەم، هیواخوازم ئەم یادە شکۆمەندە ببێتە مایەی بەدیهاتنی سەرجەم خواست و داخوازییە ڕەواکانی ژنان و سەرکەوتنی ئەو پلان و ئامانجە ستراتیژییانەی کە بەدرێژایی سی و سێ ساڵ لەپێناویدا تێکۆشاوە.
یەکێتیی ژنانی کوردستان، هەر لەسەرەتاوە وەک ڕێکخراوێکی بوێر و ڕەچەشکێن، لە هەوڵی یەکخستنی تواناکان و سەلماندنی ڕۆڵ و پێگەی ژن لە کۆمەڵگەدا و هێنانەپێشەوەیان لە کۆڕی خەبات و تێکۆشانی شارستانییانە و بەشداریپێکردنیان لە پرۆسەی سیاسی و بەڕێوەبردندا سەرمەشق و پێشەنگ بووە. پێگەیاندنی دەیان ژنی سەرکردە لە ڕیزەکانی ئەم ڕێکخراوەدا گەواهیدەری مێژووی پڕ سەروەریی یەکێتیی ژنانی کوردستانە.
ئومێدەوارم هەمیشە لە پێشەنگیدا بمێننەوە بۆ خزمەتکردنی زیاتری دۆزی ڕەوای ژنان و بەدیهێنانی سەرجەم ئامەنجەکان.
د. ڕێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,028 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !