Bibliotek Bibliotek
Sök

Kurdipedia är de största källorna för kurdiska information!


Search Options





Avancerad sökning      Tangentbord


Sök
Avancerad sökning
Bibliotek
kurdiska namn
Händelseförlopp
Källor
Historia
Användarsamlingar
Aktiviteter
Sök Hjälp ?
Publikation
Video
Klassificeringar
Random objekt !
Skicka
Skicka artikel
Skicka bild
Survey
Din feedback
Kontakt
Vilken typ av information behöver vi !
Standarder
Användarvillkor
Produkt Kvalitet
Verktyg
Om
Kurdipedia Archivists
Artiklar om oss !
Lägg Kurdipedia till din webbplats
Lägg till / ta bort e-post
besöksstatistik
Föremål statistik
teckensnitt Converter
kalendrar Converter
Stavnings kontroll
språk och dialekter av sidorna
Tangentbord
Praktiska länkar
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Språk
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mitt konto
Logga in
Medlemskap!
glömt ditt lösenord !
Sök Skicka Verktyg Språk Mitt konto
Avancerad sökning
Bibliotek
kurdiska namn
Händelseförlopp
Källor
Historia
Användarsamlingar
Aktiviteter
Sök Hjälp ?
Publikation
Video
Klassificeringar
Random objekt !
Skicka artikel
Skicka bild
Survey
Din feedback
Kontakt
Vilken typ av information behöver vi !
Standarder
Användarvillkor
Produkt Kvalitet
Om
Kurdipedia Archivists
Artiklar om oss !
Lägg Kurdipedia till din webbplats
Lägg till / ta bort e-post
besöksstatistik
Föremål statistik
teckensnitt Converter
kalendrar Converter
Stavnings kontroll
språk och dialekter av sidorna
Tangentbord
Praktiska länkar
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Logga in
Medlemskap!
glömt ditt lösenord !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Om
 Random objekt !
 Användarvillkor
 Kurdipedia Archivists
 Din feedback
 Användarsamlingar
 Händelseförlopp
 Aktiviteter - Kurdipedia
 Hjälp
Nytt objekt
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
25-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
03-01-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
23-06-2019
زریان سەرچناری
Biografi
Tara Twana
09-09-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotek
Recueil de textes Kourmandji
24-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistik
Artiklar 518,437
Bilder 105,203
Böcker 19,475
Relaterade filer 97,359
Video 1,394
Artiklar
En sorg att MP får bli till...
Bibliotek
Den sista flickan
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillb...
Dokument
Tog ställning mot hedersvål...
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdern...
گرفتەکانی مێژووناسی و مێژوونووسینی ڕووداوەکان(بەشی دووەم)
Grupp: Artiklar | Artiklarna språk: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Ranking objektet
Utmärkt
Mycket bra
Genomsnitt
Dåligt
Dålig
Lägg till i mina samlingar
Skriv din kommentar om den här artikeln !
objekt History
Metadata
RSS
Sök i Google efter bilder med anknytning till det valda objektet !
Sök i Google för valda objekt!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
گرفتەکانی مێژووناسی و مێژوونووسینی ڕووداوەکان(بەشی دووەم)
نووسینی: مەحموود چاوش

تێڕامانێک لەسەر نووسینەکەی یۆهانس لێپسیۆس

ئازار تایبەتمەندییەکی کەسییە، هەر مرۆڤێک بە شێوەیەکی خۆیی (ئیندیڤیدوێڵ) ئازارەکانی هەست پێ دەکات. ئازار جۆری زۆرە، هەندێکیان تەندی / فیزیکی و هەندێکی تریان دەروونین. دیارە ئاژەڵەکانیش بێبەش نین لە ئازارەکان. ئازار ستوونی تین و سەختێتی خۆی هەیە، هەندێک جار بە هەمیشەیی لە تەنماندا دەمێننەوە و بەدرێژایی ژیانمان هاوڕێگامانن.

هەندێک ئازار هەن، کە لە چوارچێوە و سنوورەکانی کەسی تێدەپەڕن و شێوەی گەلەکی (دەستەجەمعی) لەخۆ دەگرن، ئازارێکن کە وابەستەی ئێستا و هەندێک جار ڕابردووشمانن. ئازارەکانی ڕابردووش ڕەنگە بە “ئازاری مێژوو”یی ناوزەد بکرێن، لێ بەسەرهاتێکن، کە گروپێک، بیروباوەڕێک، دیانەتێک یان گەلێک بەشێوەی کۆلێکتیڤ لەخۆیانی دەگرن. مەبەستی ئەم نووسینەش جۆری ئازارەکانی بەدەنی نین، زیاتر باس لە ئازاری هەندێک لە ڕووداوە مێژووییەکان دەکەن، کە دەستەجەمعین و بوونەتە ئازارێکی کڕۆنی (هەمیشەلەخۆگر). لێرەدا جێی خۆیەتی ئەو پرسیارە لەخۆمان بکەین، داخۆ ئازار لەتەک مێژوودا لە چ پیوەندییەکدا بێت. مێژوو هەندێجار ئازارلەخۆگرە، ڕووداوەکانی جەرگبڕن، هۆکارەکانی نادیارو فاکتەکانی سەرەوژووکراون. پێداچونەوەی هەندێ ڕووداوی مێژوویی ئازارێکی دەروونی و تەزوویەکی ساردە، کە بەجەستەماندا تێدەپەڕن. بۆیە گرنگە بەشوێن فاکتە زانستییەکانیاندا بگەڕێین. ڕەنگە گەر ئەم دیاردەیە بە “ئازاری مێژوویی” بناسێنین، لەشوێنی خۆیدابێت. هەموو ڕوودارێکی مێژوویی هۆکاری خۆی هەیە، پێشبینییەکانی / باکڕاوندەکانی هەندێجار دیار و هەندێجار شاراوەن، شوێنەوار و پاشماوەکانیان لەناوبراون. ئەم خەسڵەتەش دەبێتە هۆی ئەوەی، نەتوانین لەچاوگەکانیان شێوەیەک لە فاکتی زانستی هەڵهێنجین، لێ فاکتەکانیان دزراون، ڕاستییەکانیان ئاوەژووکراون.

لەم بەشەدا تەنیا باس لەڕوودا و ساتە پڕئازار و سەختەکانی مێژوو ناکەین، بەڵکە لەخۆهەڵبەستی (ئیدعا) و بێفاکتی زانستییانەی ڕووداوەکان دەکەین، کە لەلایەن بەناو “مێژووناس”انەوە هەڵبەستراو و ئاوەژووکراونەتەوە، لێ هەڵگێڕانەوەی ڕووی ڕاستی ڕووداوەکان

لەخۆیاندا پڕئازارن، مەبەست لە ئازاری مێژووە. بەهانەی جەنگ و تەنگژە جۆراوجۆرەکانی ڕابووردوو بەڵگەیەکی زیندون لەبێویژدانی بەناو نووسەران / مێژوونووسانی ئەم ڕووداوانە. نموونەیەکی زیندوو و لەبیرنەکراوی ڕوداوەکانی یەکەم جەنگی جیهانی و کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان دەکرێتە جێی باس و هەوڵدەدرێت لە ڕوانگەی مێژوونووس و قەشەی ئەڵمانی “یۆهانس لێپسیوس”1 ەوە شیکاربکرێت. لەبەر گرنگی ئەو پەڕتووکەی2، کە لەسەر ئەم ڕووداوە مێژووییە نووسیویەتی، جێگای سەرنجە لەناوەرۆکی شیکارەکەی قوڵتر بڕوانین. ئەم باسەش، کە تەنیا پەیوەندی بە ڕووداوەکانی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییە کریستیانیەکانی دەورانی یەکەم جەنگی جیهانییەوە هەیە، ئاوێنەیەکی هەموو ئەو ڕووداوە مێژووییە پڕ ئازارانەن، کە ئێمەی کوردیش لە کارەساتە پڕ ئازارەکانی مێژوودا چێشتومانن. ئەم نووسینە توێژینەوەیەکی زانستی ڕووداوە مێژووییەکە نیە، بەڵکوو هەڵهێنجانی بیروڕاکانی نووسەری پەڕتووکەکەیە و بەو شێوەیەی کە نووسەر باسیان دەکات دەخرێتە بەردەم خۆێنەرانی کوردزمان. گرنگی پەڕتووکەکەی لێپسیۆس لەوەدا نییە، کە تەنیا باس لە ڕوداوەکانی ئەو کارەساتە دەکات، بەڵکوو زیاتر لەوەدایە، کە نووسەر خۆی لە کات و شوێنی هەندێک لە ڕووداوەکاندا ئامادە بووە و لە هەندێکیانیشی زۆر لە نزیکەوە ئاگادار بووە. ئەمەش جۆرێک لە نرخی مێژوویی دەداتە ئەم پەڕتووکە. بێگومان هەندێک لە بیروڕاو شیکارەکانی لێپسیۆس بۆ ئەم ڕووداوانە و باس لە دەوری هەنێک لایەنی بەشداربوو لەم چوارچێوەیەدا بابەتیانە نین و بێبەرن لە فاکتی مێژوویی.

مەبەست لەم نووسینە ئەو ڕوونکردنەوەیەیە، کە نووسینەوەی بەشێک لە مێژووی کورد، جا گەر لەلایەن ڕۆژهەڵاتناسە ئەوروپییەکانەوە یان لەلایەن مێژوونووسانی ئیسلامەوە ڕاڤەکرابێتن، مەرج نییە لە خانەی توێژینەوە و شیکاری زانستیانەدا کاتێگۆری بکرێن. زۆرێک لەم مێژوونووسانە، بە ئەرەبی ئیسلامی، یان فارس و تورکە ئیسلامیەکانیشەوە، بێ چاوگی زانستیانە لەسەر بابەتی مێژووی کورد و ڕووداوەکانی شیکاریان کردووە. گەلێک هۆکاریان بە ئارەزومەندانە پەڕاندووە، ڕق و کینە و مەرامی سیاسیان پێوە لکاندووە. ئەم پەڕتووکەش لەهەندێ جێگەدا بێبەر نییە لە بەرهەمی جۆرێک لە ڕق و کینەش دەربارەی نووسینەوەی مێژووی ئەو دەمەی ڕووداوەکان.

جێگای خۆیەتی لەڕوانگەی ئەم پەڕتووکەوە پێناسەیەکی “کوشتار” بکەین، کە تەواوی ڕووداوەکاندا باس دەکرێن. کوشتار یان کۆکوژی، کوشتنی بەدەستەجەمعی، لەناوبردن و سڕینەوەی گروپێک، ئێتنیەک، یان هەڵگرانی باوەڕێک، لەلایەن دەستەیەکی دەسەڵاتدارەوە، کە سنوورەکانی دادپەروەری و مرۆڤپەروەری دەبەزێنێنن. یەکێک لە خەسڵەتەکانی کوشتار، کۆکوژی، ئەوەیە، کە لە هاوکێشەیەکی نایەکسان و پێچەوانەییدایە، زۆرکوشتن زووکوشتن، بەواتای زۆر بکوژە زوو بیکوژە. ئەم هاوکێشەیە لێوانلێو بۆ “کۆمەڵکوژی” ئەرمەنە کریستیانیەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیمپڕاتۆریەتی عەسمانی دەگونجێت. خەسڵەتێکی تری کۆکوژی سڕینەوەی زۆرینەی شوێنەوارەکانی ئەم ڕووداوانە و بەزوو ئەنجامدانیان بووە. مێژووی قەتڵوعامەکانی هێرشی “فتوحاتی ئیسلامی” (بەرفراوانکردن/بەرفراوانبوون) و داگیرکردنی بەشێکی زۆری وڵاتان و خاکی غەیرە ئیسلام نموونەیەکی زیندوی ئەم ڕوونکردنەوەیەن.

لەکاتێکدا نووسینەکانی لێپسیۆس دەخۆنێنینەوە، زۆر بەئاشکرا بۆمان ڕوندەبێتەوە، کەئەم مێژوونووسە لەکاتی نووسینی ڕووداوەکانی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان ئازارێکی کەسی بەرجەستە بووە، ئاخر یۆهانس لێپسیوس باس لە بێویژدانترین و دڵڕەقترین سیستەمێک دەکات، کە ڕووداوەکان بە ئارەزوو و بەرژەوەندییاکانی خۆی و بەدرۆ و ئاوەژوکراو دەهۆنێتەوە، باس لە ڕۆڵی دووڕوییانە و بەرژەوەندلەخۆگری وڵاتانی ئەوروپی کریستیان دەکاتەوە، کەلەپێش چاویاندا ملیۆن و نیوێک ئەرمەنی و کەمایەتیەکانی سەر بە ئیمپڕاتۆرییەتی عەسمانی و دوای ئەوانیش کۆمەڵکوژکراون. کاربەدەستانی ئەوکاتەی ئیمپڕاتۆری عوسمانی و دام و دەزگای سوڵتان عەبدولحەمیدی 2، لەپاشدا مێژوونووسان و نووسەرانی تورک ڕاستی ڕووداوەکان بە هەڵگێڕانەوەیی و نادیار و تەنیا لە بەرژەوەندی سوڵتاندا تۆماریان کردوون، کە لێپسیوس بە فڕوفیشاڵ و درۆ و بێبنەمای زانستی ناویان دەبات. لێپسیوس لەم بارەوە دەنووسێت: “بکەرانی کۆمەڵکوژییەکە لەلایەن فەرمانبەرانی سوپاو سیڤیلەوە (مەبەست لە دانیشتوانی ئەوکاتەی تورک خۆیەتی، وەرگێڕ) جێبەجێکراون/ بەئەنجامگەیەندراون، کەدەستیان زیاتر بەسەر هەشت فەرمانداریدا درێژەی کێشابوو. بەڕادەیەکی زۆر لەکاولکردن و ڕاووڕووت / غارەتگەری، لەپالیشیاندا بەزۆرە ملێهێنان بۆ سەر ئایینی ئیسلامی گەلێکی ئەرمەنی کریستیان بەئەنجام گەیەندران. گەر مرۆڤ بیرتیژانە بڕوانێت باس لە جەنگێکی کراوە (ڕووبەڕوو) ناکرێت، بەڵکوو باس لە جێبەجێکردنی بکوژوببڕی و ڕاو و ڕووت، کە پەلاماردانەکانی بەنهێنی بمێنێتەوە و شوێنپەنجەیان بەزوترین کات لەسەر شوێنی ڕووداوەکان بسڕدرێنەوە، کارێک بەئەندازەیەکی باڵا لە تێکشکاندن و دوواوەبینی / وریایی و کارامەیی لە ڕێکخستندا دەخوازێت. ئەمە جیاوازە لە بزواندنی جەنگێک (جەنگێکی کراوە و ڕووبەڕوو). مرۆڤ دەبێت ئەوەش بدرکێنێت، کە بکەران و بەرهەمهێنەرانی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان بێشەک (بێگومان) بەڵگەیەکی ڕەونەقدار و بریسکەدار لە تواناکانیان دەخەنە بەر دەستمان، بەڵگەیەک، کە تەنانەت لە مێژووی ئیمپڕاتۆری تورکی خۆشیدا بەدەگمەن ئەو دێوەزمە بەدو نەگریسەی تێدا بەکارهێنراوە.”3 ئەمە ڕاستیەکی مێژووییە بۆ ئەو ڕووداوانەی پێش 126 ساڵ بەر لە ئێستا نووسراونەتەوە. جێگای سەرسوڕمان نییە، کە لەم تێکستەدا باس لە لەناوبردنی شوێنەواری ڕووداوەکان دەکرێت، کە لە سەرجەم مێژووی ئیسلام و ئیمپڕاتۆریەتەکانیدا شوێنەواری ڕووداوەکان بە شێوەیەکی زۆر خێرا بەلاوەبراون و بۆ هەمیشە سڕدراونەتەوە. ئەم تایبەتمەندێتییە لە هەناوی سەرجەم مێژووی ئەو دەڤەرەی ئێمە، بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشەوە، بونەتە هۆکاری ئەوەی مێژووی ئەو ناوچانە بێبەربن لە بنەما زانستییەکان و فاکتە مێژووییەکان، ئاخر چۆن بتوانین لە ڕاستییەکانی ئەو ڕوداوانە تێبگەیەن، گەر شوێنەوارەکانیشیان سڕدرابووبێتنەوە یان پاش چەند مانگێک بە تەزویر باس کرابێتن. لێپسیۆس باس لەساختەبازی و تەزویری ڕووداوەکان لەلایەن مێدیاکانی تورکەوە دەکات و بەتەوسەوە دەنووسێت: “بەڵێ، سوپاسگوزاری بۆ کاریگەری مێدیاکان لە ساختەبازی (تەزویر) بۆ نێو بیروڕا فەڕمیەکاندا بوونە هۆکاری ئەوەی، ڕاستییەکان (ڕاستی ڕووداوەکان، وەرگێڕ) پاش چەند مانگێک ئاشکرا بکرێن”4. واتە بەدوای کوشتارەکاندا بە چەند مانگێک. ئەمە گرفت و لەهەمانکاتدا ئازارەکانی مێژووی ڕووداوەکانە. لەبەر نەبوونی فاکتە مێژووییەکان ڕەنگە تەواوی بەرفراوانکردنی/بەرفراوانبوونی ئیسلام لە هێرشەکانی بەناوی “فتوحاتی ئیسلامی”یەوە هەمان دیاردەی لە سڕێنەوەی شوێنەوارەکانیان لەخۆگرتبێت.

بکەرانی ڕووداوەکانی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان

خاڵێکی پڕگرفت و گرنگی تر لەم باسەدا بکەرەکانی ڕووداوەکانن، کە لەلایەن کاربەدەستانی ئەو کاتەوە بەهۆکاری جیاواز و نادیار ئاوەژوو باس کراون. لێپسیۆس باس لە ترسی کاربەدەستانی ئەوکاتەی دەوڵەتی عوسمانی لەسەر سنوورەکانی ڕوسیادا دەکات، کە زۆرینەی دانیشتوانەکانیان ئەرمەنی بوون، وە بەوە تاوانبار کراون، کە هەمئاهەنگیان لەگەڵ ڕوسیادا کردبێت، بەڵام وەڵامی کۆکوژی ملیۆن و نیوێک لە دانیشتوانی سیڤیڵی ئەرمەنی لەو ناوچانەدا ناداتەوە.

بکەرانی ڕاستەقینەی کۆمەڵکوژییەکان بەپلەی یەکەم بەفەرمانی سوڵتانی عەسمانی، سوڵتان عەبدولحەمیدی 2، بەئەنجام گەیەندراون، دانیشتوانی سیڤیلی تورکیش، کە پڕ ڕکینە بوون بەرانبەر ئەرمەنییە کریستیانیەکان، بەشداری ڕاوستەوخۆی کۆمەڵکوژییەکەیان کردووە. مەلا بەنێو دیندارەکانی ئەو دەمەش لە منارەی مزگەوتەکانەوە کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکانە کریستیانیەکانیان حەڵال کردووە و هاندەری زۆرینەی کۆمەڵکوژییەکان بوون. یۆهانس لێپسیۆس لەم پەڕتووکەدا بە وردی باس لەم بەشداربوونە دەکات. کە مەخابن کوردەکانیش بە فڕوفێڵی سوڵتان و فەرمانبەرانی ئیمپڕاتۆرییەتی عەسمانی و بەرژەوەندییە کەسییەکانیان هەڵخەڵەتێنراون و لە هەندێ ناوچەدا بەشداری کۆمەڵکوژییەکەیان کردووە.

لێپسیۆس دەنووسێت: “کارێکی زۆر ڕون و ئاشکرایە، فەرمەنبەرانی جەنگی و سیڤیڵیش لەئامادەکردن و بەرپابوون و جێبەجێکردنی ئەم کۆمەڵکوژییەدا سەرجەمی کارەکانیان بەدەستەوە بووە.ئەو هەموو تاوان و ڕیسواکردن و شوورەیی و ئەتککردنە (نووسەر مەبەستی لە لاقەکرنیشە) بەتەنیا لەلایەن دانیشتوان سیڤئڵەوە بەئەنجام نەدەگەیەنران، بێ فەرمان و فریودانی خەڵکەکە بۆ ئەم تاوانانە و زانیاریپێدانیان، ئەمانەن بوونەتە هۆکاری ئەو سزادانانەی لە پاشدا ڕوویاندا. ئەمە ئاشکرایە بۆ هەموو کەسێک، کە چاوێک بە ڕاستیەکاندا بخشێنێت”4

لێپسیۆس زۆر بەڕونی و ئاشکرا لە لاپەڕە 45 دا باس لە بەئیسلامکردنی زۆرەملێیی کریستیانە ئەرمەناکان لە لایەن فەرمانبەرانی تورکەوە دەکات. ئەرمەنیەکان لەژێر کاریگەری ئەشکەنجە و زۆرەملێ کراونەتە موسوڵمان، ئەو ئەرمەنیانەی نەچونەتە سەر ئایینی ئیسلام، لەشوێنی خۆیاندا کوژراون یان بەندکراون، بەزۆر واژویان پێکراوە، هێرشیان کراوەتەسەر، ئەم هەموو تاوانە بەرانبەر گەلێکی کریستیان ئاشتیخواز لە چوارچێوەی ئیمپڕاتپریەتی عوسمانیدا بوونەتە ئازارێکی بێوێنەی ویژدانی نووسەرێکی وەک لێپسیۆس، کە لە لاپەڕەی 92 دا بە ڕونی و بە شێوازێکی تەوسەوە دەریدەبڕێت، کە نیوملیۆن ئەرمەنی بێبەشکران لە سامان، لە خانوبەرەیان، لە دانەوێڵە وئەمبارەکانیان، لە جلوبەرگ و سەرجێگە و بژێوی ڕۆژانەیان، نێردران بۆ برسێتی و مردن، ئەم کارەساتانە بێبەربوون لە بەزەیی و ویژدانێک، کە لەلایەن کاربەدەستانەوە نەجوڵاوە، ئەو هەموو مرۆڤە ڕەوانەی مردن و کۆکوژی بکرێت؟ ئەمە پرسیارەکەی لێپسیۆسە، کە ئاڕاستەی وڵاتانی کریستیان ئەوروپای دەکات و جارجار بە شێوازی سەرزەنشت و هەندێجار بە توڕەبوون و هەیەجانێکی دەروونییەوە سکاڵای قوربانییەکانی ئەرمەن دەخاتە بەردەمیان.

لێپسیۆس جارێکی تر بەڕوونی باسی بکەرانی کۆمەڵکوژیەکە دەکات: “هەرکەسێک بابەتی ئێمەی بە هۆشیاری/هۆشمەندی خوێندبێتەوە، زۆر بەخێرا بەو دەرئەنجامە دەگات، کە کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان جگە لە ڕێنمایێکی کارگێڕی، کە لەلایەن سوڵتان و دەوڵەتی ناوەندییەوە فەرمانی پێدرابوو، بەئەنجام گەیەندراوە. ناچارییە لێرەدا بەڵگەکان بۆ هەموو ئەو کەسانەی جێگای باوەڕپێکراون هەنارد بکەین، کە زۆر ئاسانە لە ڕاستییەکان تێبگەن.”5

دیارە لێپسیۆس ڕەخنەکانی لەدژی وڵاتە ئەوروپیە کریستیانیەکان و پەرچدانەوەکانیان بەرانبەر ڕووداوەکان لە نووسینەکەدا بە ئاشکرا ڕوندەکاتەوە:”موسوڵمانێک دەڵێت، ئیمەی موسڵمانە محەمەدییەکان دەبینە لم (چقڵ) لەچاوی جیهاندا. سوڵتان ڕێگەدەدات، هەموو ئەرمەنەکان کۆکوژبکرێن، ئەوروپاش جورئەتی ئەوەی نیە، تەنانەت پەنجەیەکیش هەڵبڕت.”6

لە کەپیتڵی 10دا لەژێر ناونیشانی “ئەنجامەکانی ئەم بەسەرهاتە بەدوای خۆیدا چیدێنێ” لێپسیۆس باس لە کاریگەرییەکانی ئەم کۆمەڵکوژییە بۆ دانیشتوانی تورکی دێهاتنشینەکان و تەنانەت هەرێمەکانی تری ژێر دەسەڵاتی ئیمپڕاتۆریەتی عەسمانی دەکات و دەنووسێت:”لە گوندەکاندا جوتیارەکان سکاڵای ئەوەیان دەکرد، ئەو شمەکانەی کە پێشتر لە بازرگانە ئەرمەنییەکانەوە بە نرخێکی هەرزان دەکڕی، کە بە ناوچەکەدا گەشتیان دەکرد. ئێستا بە ئەرک و ماندوبوونێکی زۆر و بە نرخێکی سێ یان چوار هەند بەدەست دێنن. ئەمەش دەرئەنجامەکانی ئەو سیستەمە ئابووریە دەڕوخاوەی ئەو ساتەمان بۆ ڕوندەکاتەوە.7

لێپسیۆس ئەمە بە “دەرەنجامی بەرەڵایی ئابووری” ناوزەد دەکات.

خوێنڕێژیەکان لە ڕوانگەی هەواڵنامەی (ڕاپۆرتی) دیپلۆماتە ئەوروپییەکانەوە

هەر لەهەمان پەڕتووکدا باس هەندێک ڕاپۆرتی لەدیپلۆماتە ئەوروپییەکان وەک خۆیان نووسراونەتەوە و وەک نموونە خراونەتە بەر دەم خوێنەر، لەهەمان کاتدا ئەم ڕاپۆرتانە بۆ کاربەدەستانی وڵاتەکانیان هەنارد کردووە. یەکێک لەو هەواڵنامانە لە لایەن “گێرهارد هێنری فیتزماوریس”8ی بەریتانیەوە، جێگری کۆنسوڵی ئەوکاتە بووە لە تورکیا و باس لە کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان لە شاری عورفە دەکات، کە لە 16.03.1896 دا نووسیویەتی:”ڕون و ئاشکرایە، کەهەموو پلانی کۆمەڵکوژیەکەی عورفە لە سەنتەری فەرماندارێتی حکومەتی سوڵتانەوە فەرمانی پێدراوە”.هەروەها دەنووسێت:” ئاشکراکردن و فاکتەکانی ئەم ڕاپۆرتە لەسەر کۆمەڵکوژییەکەی عورفە ئامادەکراون، بەشێوەیەکی گەلەک سەخت قورسایی دەخاتە سەر حکومەتی عوسمانی، وە منیش بەرپرسیاریەتێکی تاوانلەخۆگر دەخەمە ئەستۆم ئەم کارە لە ڕاپۆرتێکی فەڕمیدا یاداشت بکەم (تۆماربکەم). هەرچەندە ئەو سیستەمە فریودەر و تۆقێندەرەی، کە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی تورکەوە بەکاردەهێنرێت، فاکتەکان بەڕوونی و ئاشکرا بخەنە بەردەست، هەروەک لەلایەن دادگای باڵای ئەوروپیەوە دەخوازرێت. من توانیم لە پاش هەوڵێکی زۆر زانیاریەکانم وردبین و کارامە لە بێژەنگ بدەم. بەشێکی زۆریانم لە چاوگە محەمەدییەکانەوە هەڵهێنجاوە(بەدەستگەیشتووە) یان لەلایەن دەسەڵاتدارەکانیانەوە دانیان پێدانراوە.9 لێپسیۆس باسی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان لەلایەن سەربازانی سوڵتان و دانیشتوانی ناوچەی زێڵێ Zileh دەکات، کەلەپاش هێرشکردنە سەر ئەرمەنەکان و کوشتنیان بەکۆمەڵ، تەواوی سامان و شمەکی دوکانەکانیان لەلایەن دانیشتوانە تورکەکان و سەربازەکانەوە تاڵان دەکرێن، بەبەهانەی ئەوەی، کە سەروەت و سامانیان موڵکی سوڵتانە. بەم شێوەیە هەنگاو بە هەنگاو ناوچەکانی تورکیا لە ئەرمەنەکان چۆڵدەکەن و سامانیشیان بەتاڵان دەبرێن. جێگای باسە، کە بەشدارنی ئەم تاڵان و کۆمەڵکوژییە لەلایەن موسوڵمانە تورکەکانی ناوچەکەوە بەئەنجام گەیەندراون، لێ خوێنی ئەرمەنی و کریستیان و سامانیان حەڵاڵی ئەمانن. لە زۆرینەی هێرشەکاندا ژنە تورکەکان بە هەلهەلە هاوشانی مێردو کوڕەکانیان بەشداریان کردووە و مەلای مزگەوتەکانیش پێشتر خۆێنی ئەرمەنەکانیان لە منارەی مزگەوتەکانەوە حەڵاڵ کردووە. لەهەمان ڕاپۆرتدا بەم شێوەیە باس لە بکەرانی تاوانەکان دەکات:”لەدوای ئەنجامدانی ئەم هەموو وەحشەتگەرییە، فەرمانداری شارەکە بەدەنگی بەرز بە بکەرانی ڕووداوەکە دەڵێت، چالاک و بەکاربن، دەست لە کوشتار و تاڵان و دوعاکردن بۆ سوڵتان هەڵمەگرن.”10

جێگری قونسوڵی بەریتانی دەنووسێت:”ئەرمەنەکان بەکەسانی لەیاسالادراو دەبینرێن، تەنانەت لە ڕوانگەی محەمدییەکانەوە لەو سنورەش تێدەپەڕێت، کە ئەرمەنبوون جۆرێکە لە تاوانکاری سەرمایە.”11

لە لاپەڕەکانی 207 و 227 دا باس لەو ڕاپۆرتانە دەکرێت، کە بەچاودیتوەکان (شایەد عەیانەکان) بەچاوی خۆیان ڕووداوەکانیان دیتووە و هەندێکجار بەشداری ڕووداوەکانیش بوون ڕاپۆرتەکان بەزۆری لەسەر ئەم بابەتانەن:

بەزۆرکردنە ئیسلامی ئەرمەنەکان، بەتایبەتی قەشەکانیان بۆ سەر ئایینی ئیسلام

وێرانکردنی سەدان کڵێسەی شار و دێهاتەکان و کردنیان بە مزگەوت

لاقەکردن و سوکایەتی بە ژن و کچی خیزانە ئەرمەنییەکان

تاڵانکردنی سامان و زەوی و دوکان و ماڵی زۆرینەی ئەرمەنەکان

کوشتنی هەزاران مرۆڤی بێتاوان و بێبەشداربوو لەم هێرشە یەکلایەنەدا، بەتایبەتی منداڵ و ژنان و کەسانی بەساڵداچوودا

بێدادگا تاوانباردردنی هەزاران مرۆڤی بێتاوان و بەشدارنەبوو، زیندانکردنیان بەتۆمەتی جیاوازەوە.

ئەمەش بەو مانایە دێت، لە سیاسەتی تورکی عوسمانی و لاوە تورکەکانیش سڕینەوەی تەواوی میلەتێکی کریستیان ئاشتیخواز بووە لەسەر زەوی باوانیان.

لەکۆتایدا دەنووسێت:”ئەمە ئەو بابەتانەن، کە ئێمە دەبێت مۆڕالانە بەرپرسیاریان بینەوە، پەنا بە خودا کە هێزە (دەسەڵاتە) ئەوروپییەکان لەداهاتویەکی نزیکدا ڕێگەچارەیەرێک بدۆزنەوە، سەرەڕای هەموو گیروگرفتەکان، کارەساتی ئەرمەنەکان بەزوویی کۆتایی پێبهێنن.”12

مەخابن کوردەکانیش بە فڕوفێڵی سوڵتان و فەرمانبەرانی ئیمپڕاتۆرییەتی عەسمانی و بەرژەوەندییە کەسییەکانیان هەڵخەڵەتێنراون و لە هەندێ ناوچەدا بەشداری کۆمەڵکوژییەکەیان کردووە. بۆ ئەوەی ویژدانمان بەرانبەر مێژوو هەمیشە زیندو بهێڵینەوە، دەبێت فاکتە مێژووییەکان وەک خۆیان بخەینە بەردەستی نەوەکانی داهاتوومان، کەئەوەش بەشداربوونی هەندێک لە خێڵ و عەشیرەتە کوردەکانی ئەو کاتە و بەشداری “سوارەکانی حەمیدی” بوون لەم کۆمەڵکوژییەدا، کە دەبنە بەشێک لە مێژووی گەلەکەمان.

ڕەنگە لێچواندنی ئەم باسانە لەگەلێک ڕووداوەکانی مێژووی کورددا پێکبێننەوە و هەمان ئازاری دەستەجەمعی هەردوو گەلی ئەرمەن و کوردا ئاوێتەبن. مەخابن مێژوونووسانی ڕووداوەکانی ئێمەی کوردیش لە زۆرینەی سەرچاوەکانەوە، بەتایبەتی فارسی و ئەرەبی، تورکی، تەنانەت بیانیەکانیشەوە گەلەک جار بە نادیار و ئاوەژووکراوە وەسف کراون.

بەداخەوە لە ڕوانگەی ئەم پەڕتووکەشەوە ناتوانین بەڵگەکانی ئەم نووسەرەش لە خانەی مێژووناساندا کاتێگۆری بکەین، لێ ئەم پەڕتووکەش جۆرێک لە لایەندارێتی و نابابەتیانەی پێوەدیارە، بەتایبەتی لە باسی بەشداری کوردەکان و قەرگیسیەکان لەم کۆمەڵکوژییەدا، کە بە شیوەیەکی گشتی تاوان دەخاتە سەر کوردەکان، نەک لەسەر سوارەکانی حەمیدی، کەلەژێر فەرمانی سوڵتاندا هەندێ کوشتاریان ئەنجام داوە.پەیڤ و کڕۆکی نووسینەکە گەلەک کەلێنی زانستی و فاکتی مێژوویی لەخۆگرتووە، بەتایبەتی لایەندارێتی بۆ کریستیانەکان. کەمایەتی و گەلەکانی نێو دەوڵەتی عوسمانی هەندێجار بەشێوەیەکی زۆر نێگەتیڤ باس کراون، کە ئەوان فەرماندارێتی و بکەرانی سەرەکی کۆمەڵکوژییەکە نەبوون. ئەمەش بێبەرە لە لێچون و وەرگرتنی بیروڕاکانی لایەنەکانی تر، کە بەداخەوە لە نرخی پەڕتووکەکە دادەبەزێنێت. ڕاستە ڕووداوەکان وەک کارەسات و واقعێکی تاڵلەخۆگری گەلی کریستیان ئەرمەن باسدەکرێن، بەتایبەتی خەڵکی بێتاوانی سیڤیل و مناڵ و ژن و پیرساڵان، بەڵام هۆکاری سەرەکی و بەشداربوونی وڵاتە ئەوروپیەکان و ڕۆڵی ئەوان لەم کارەساتەدا بە شێوەیەکی ڕوون باسناکرێن. بەشێوەیەکی بابەتی و فاکتی زانستیانە بەکارنەهێنراوە، ئاوڕدانەوەیەک لە ڕۆڵی ڕوسیا لەسەر ئەو سنورانەی، کە ئەرمەنەکان نیشتەجێی بوون. کورد بەشێوەیەکی گشتی تاوانبار دەکات، کە لەهەمان کاتدا، کوردەکان ژیانی زۆرێک لە ئەرمەنەکان ڕزگار دەکەن و هەردوو گەل هاوکار و هاوڕەنجی چەوساندنەوەی دەوڵەتی عەسمانی بوون. ڕەنگە هۆکاری ئەم لایەندارێتیەی نووسەر بۆ کاروفەرمانی نووسەو بگەڕێتەوە وەک قەشەیەک و مژدەبەرێکی ئەڵمانی. دیارە لێپسیۆس ڕووداوەکانی بە چاویلگەی کریستیانانە، نەک زانستیانە و ڕەخنەلەخۆگرانە هەڵسەنگاندووە. لایەن و بیروڕاکانی تری بەلاوە خستووە، جەختی تەنیا لەسەر ئەوە لایەنە کردووە، کەخۆی باوەڕی پێیبووە یان بۆیان باسکردووە یان بەنووسین بۆیان ناردووە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 678 gånger
HashTag
Källor
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردڕام - 13-10-2022
Länkade objekt: 4
Grupp: Artiklar
Dokumenttyp: Språk
Publication Type: Born-digital
Technical Metadata
Produkt Kvalitet: 92%
92%
Tillagt av ( هومام تاهیر ) på 24-11-2022
Den här artikeln har granskats och släppts av ( زریان سەرچناری ) på 26-11-2022
Denna post nyligen uppdaterats med ( ڕۆژگار کەرکووکی ) om : 06-04-2024
URL
Denna post har tittat 678 gånger
Kurdipedia är de största källorna för kurdiska information!
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
Artiklar
Ni får en feministisk peshmerga i riksdagen
Bibliotek
Kurdfrågan En bakgrund
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
Artiklar
​SANNING! NÄR JAG FÅR HÖRA DET SÅ
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
Bibliotek
Svensk - Kurdisk ordlista
Artiklar
Agera innan fler barn dör av äktenskap
Biografi
Tara Twana
Artiklar
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister

Actual
Artiklar
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
19-05-2018
هاوڕێ باخەوان
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
Bibliotek
Den sista flickan
07-10-2018
زریان سەرچناری
Den sista flickan
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
22-09-2019
نالیا ئیبراهیم
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
Dokument
Tog ställning mot hedersvåld i förorten – nu utesluts Amineh Kakabaveh ur Vänsterpartiet
22-09-2019
نالیا ئیبراهیم
Tog ställning mot hedersvåld i förorten – nu utesluts Amineh Kakabaveh ur Vänsterpartiet
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
25-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
Nytt objekt
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
25-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
03-01-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
23-06-2019
زریان سەرچناری
Biografi
Tara Twana
09-09-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotek
Recueil de textes Kourmandji
24-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistik
Artiklar 518,437
Bilder 105,203
Böcker 19,475
Relaterade filer 97,359
Video 1,394
Kurdipedia är de största källorna för kurdiska information!
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
Artiklar
Ni får en feministisk peshmerga i riksdagen
Bibliotek
Kurdfrågan En bakgrund
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
Artiklar
​SANNING! NÄR JAG FÅR HÖRA DET SÅ
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
Bibliotek
Svensk - Kurdisk ordlista
Artiklar
Agera innan fler barn dör av äktenskap
Biografi
Tara Twana
Artiklar
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
Folders
Bibliotek - Provins - Utanför Bibliotek - Bok - Historia Bibliotek - Dialekt - Svenska Bibliotek - PDF - Nej Bibliotek - Bok - Litterär Bibliotek - PDF - Ja Bibliotek - Bok - Kurdfrågan Artiklar - Bok - Kurdfrågan Artiklar - Bok - Media Artiklar - Dokumenttyp - Språk

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Sida generation tid : 0.687 sekund(er)!