دەقی پەیامەکەی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی:
لە ڕۆژی شەهیدی یەکێتیدا، بە شکۆوە لەبەردەم گڵکۆی پیرۆزی شەهیداندا سەری ڕێز و نەوازش بۆ سەرجەم شەهیدان دادەنوێنم، باشترین وەفا بۆ شەهیدان درێژەدانە بە کاروانی خەباتیان.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئه و هێزەیە کە بەخوێنی شەهیدە سەربەرزەکانی لە سەنگەرەکانی بەرگری لە کورد و کوردستان، لەبەر پەتی سێدارە بە دروشمی کەم بژی و کەڵ بژی شکستی بە مەحاڵ هێنا، درێژەدان و پاراستنی ئەم کاروانە باشترین وەفایە بۆ هاوسەنگەرە شەهیدەکانمان.
ئەرکە لەسەرمان کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان وەک بیلبیلەی چاومان بپارێزین و بە بەردەوامی خزمەتیان بکەین.
بژی کورد، بژی کوردستان
نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدانمان
کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!