دار لە داری، چەرمم لە داری
ملەی بڕاوە، تۆ بێیە دیاری
دار لە داری مەبەست لە سێپای مەشکەیە، (سێپای مەشکە سێ دارە، بەیەکدا هەڵدەنرێ و مەشکەی پێدا هەڵدەواسرێ) چەرمم لە داری، مەبەست لە مەشکەیە (مەشکە: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، لە پێستی بزن درووستدەکرێ و دۆی پێدەژەنرێ) ملە بڕاوە، واتە: بزن سەردەبڕێت و لە پێستەکەی مەشکە درووستدەکرێ، تۆ بێیە دیاری واتە: مەشکە بە سێپایی داردا هەڵدەواسرێ و دەژەنرێ، تۆ وەرە سەیری بکە. وەڵام (مەشکە) .[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 330 gånger