#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# دەیەوێت لە ڕێگەی #لەتیف ڕەشید# سەرۆک کۆماری ئێڕاق پۆستی پارێزگاری #کەرکووک# وەربگرێتەوە.
لە کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی ئێڕاق، کە لەتیف ڕەشید و محەمەد شەیاع سوودانی سەرۆک وەزیران و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەڕڵەمان ئامادەی بوون، لەتیف ڕەشید نامەیەکی ئاڕاستەی سوودانی کردووە.
نامەکە تایبەت بووە بە یەکلاکردنەوەی پۆستی پارێزگای کەرکووک و کێشە ئەمنییەکانی ئەو پارێزگایەوە، کە ماوەی ڕابردوو لەلایەن بەرپرسانی یەکێتی دراوە بە سەرۆک کۆمار.
لە ئێستادا یەکێتی دەیەوێت پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، پۆستی پارێزگاری کەرکووک وەربگرێتەوە و کۆتایی بەو کێشانەش بهێنێت، کە ماوەیەکە لە پارێزگاکە هەیە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 582 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !