لە بنی ئەسپیندارە
لە ناوەندی جۆخینە
لەسەری گۆپارە
ئەسپیندار: سپیدار دارێکی بێ بەری توێکڵ سپییە، بۆ دارەڕا و سنعەت بەکاردێ (فەرهەنگی هەمبانە بۆرینە) مەبەستی مەتەڵەکە تەشییە، (تەشی ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ ڕستنی خوری مەڕ و کوڵکی مەرەز بەکاردێ) لە بنی ئەسپیندارە، مەبەست لە کلکە تەشییە کە لە سپیدار درووست دەکرێ، ناوەندەکەی جۆخینە، مەبەست لە سەلکە تەشییە، لەسەری گۆپارە، مەبەست لە قولاپی تەشییە. وەڵام (تەشی). [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 104 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !