ناونیشانی بابەت: چۆن پێستت لە گەرمای هاوین ئەپارێزیت؟
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
کاتێک کەشوهەوا لە ساردەوە دەگۆڕێت بۆ گەرم یان بە پێچەوانەوە، ئەگەری زۆرە زیان بگات بە پێستت کە هەست دەکەیت پێستت بەرەو خراپی دەڕوات.
بۆئەوەی گرنگی بە پێستت بدەیت لە کاتی گۆڕانی وەرزەکان.
ئەگەر ئەتەوێ پێستت بە گەنجی بمێنێتەوە لە کێشەکانی پێست بەدوور بی.
لەگەڵمان بە ئەم خاڵانەت بیر نەچێ:
1- ئاو خواردنەوە (8 پەرداخ لە ڕۆژ)
گرنگترین پێداویستی پێستە، زۆر خواردنی ئاو پێستت بە گەنجی و شێداری ئەهێڵێتەوە.
2- دژەخۆر لە بیر مەکە:
جا کەشوهەوا هەرچۆن بێت بەڵام بە پێی جۆری پێستەکەت دژەخۆر هەڵبژێرە.
3- غسوولی تایبەت بە پێستت بەکاربهێنە بۆ ئەوەی چەوری زیادەی پێستت و پێستی مردوو نەهێڵی.
4- بە بەردەوامی شێدارکەرەوە بۆ پێستت بەکاربهێنە تەنانەت بە ڕۆژ و بەشەویش تا پێستت لە چرچی بە دووربێ.
5- هەفتەی دوو جار سکرەب بۆ پێستت بەکاربهێنە، پێستی مردوو و چەوری زیادە ناهێڵێ و پێستت ڕەونەق و جوان دەرئەکەوێت.
6- هەرگیز میکیاژی ئەستوور مەکە چوونکە وائەکات پێستت هەناسە نەیات. گەر زۆر ئارەزووت کرد ئەساس بەکاربهێنی ئەو شێدارکەرەوە و دژەخۆرانە بەکاربێنە کە ئەساسی لەگەڵە بەڵام بە بەردەوامی نا.
7- تۆنەر:
زۆر بەسوودە بۆ کردنەوەی کوونیلەکانی پێستت بەتایبەت دەروبەری لووت. ناهێڵێت ئارەق و چەوەری زیادە کەڵەکە بێت لە کونیلەکاندا.
ئەمانە بکە تا لە گەرمای هاوین پارێزراو بیت و جوانترین پێستت ئەبێت. [1]