#مەسرور بارزانی#، لە ڕێگەی تیمێکی حکومی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# پەیامی بۆ #قوباد تاڵەبانی# ناردووە و پێی وتوون ئەو ئامادە نییە تەلەفۆن بۆ قوباد تاڵەبانی بکات، بەڵام دەتوانێت لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، دوو قۆڵی دابنیشێت و قسە لەسەر کێشەکانی نێوانیان بکەن.
لەو دانیشتنەدا سەرۆکی حکومەت ئاماژەشی بەوەکردوو، ئەگەر قوباد تاڵەبانی ئامادەیی نییە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران، ئەوا یەکێتیی دەتوانێت کەسێکی دیکە بکاتە جێگری سەرۆکی حکومەت.
زیاتر لە دوو مانگە بەهۆی نیگەرانبوونی لە مەسرور بارزانی، قوباد تاڵەبانی بەشداری نەکردووە لە هیچ کۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیران. بەهۆی چارەسەرنەکردنی کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی، تیمی یەکێتی لە حکومەت و پەڕڵەمان بەتەواوی بایکۆتی دەوامی فەڕمی خۆیان دەکەن. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 409 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !