هەنگاوێکی تر بۆ ڕێگری لە جموجۆڵی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داخستنی بارەگا حیزبییەکانە لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.
دوای هەنگاوی جێگیرکردنی هێزی پاسەوانی سنووری سوپای ئێڕاق لەسەر سنوورەکانی هەرێم، دەست بە هەنگاوی داخستنی بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لەناو خاکی هەرێم.
لەنێوان بەرپرسانی #هەولێر# و بەرپرسانی #بەغدا# لەسەر داواکاری لایەنی ئێرانی قسەکراوە و بەم نزیکانە هەنگاوەکانی ئەو ڕێکارەش دەگیرێتەبەر.
هەنگاوەکە زیاتر ئەو بارەگایانە دەگرێتەوە، کە کاری حیزبی و ڕاهێنانی سەربازی تێدا دەکرێت و ئەو شوێنانە ناگرێتەوە، وەک ناوچەی نیشتەجێ بوونی پەنابەرانی ڕۆژهەڵات بەکاردەهێنرێت. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 505 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !