#دانا عەبدولکەریم#، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەنێت لە مانگەکانی نیسان و ئایاری ساڵی داهاتوو دەست بە لێکۆڵینەوە و بیرکردنەوە دەکەین لە چۆنێتی پەیداکردنی پارە بۆ ڕاکێشانی هێڵی شەمەندەفەر لە هەرێمی کوردستان.
وەزیری ئاوەدانکردنەوە وتیشی: لە ئێستادا لە قۆناغی بەدواداچون و ڕووپێویی داین بۆ پڕۆژەکە، پێم وایە مانگی نیسان و ئایاری ساڵی داهاتوو 2023 دەست بە لێکۆڵینەوە و بیرکردنەوە دەکەین لە چۆنێتی پەیداکردن و دابینکردنی پارە بۆ هێڵەکە، بەهیواین بتوانین تاوەکو تەواوبونی تەمەنی ئەم کابینەیەی حکومەت درووستبکرێت. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 572 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !