بیرێکی جاوین گوریسی دارین، دۆڵچەکەی قوڕین سەروماڵ ڕەنگین
ئێمە لەجێی ئاو ئاگری دەدەین، ئەویش دووکەڵمان دەدا لەبەرقین
مەبەست لە ئاگردانە، (جاوین: جادویی. دۆڵچە: شتێکە وەک سەتڵ. فەرهەنگی خاڵ) بیرێکی جاوین گوریسی دارین: مەبەست لە ئاگردانە کە بە بیری جادویی چووێنراوە، هەروەها ئەو دارانەی کە لە ئاگردانەکەدا هەیە بە گوریس چووێنراوە، دۆڵچەی قوڕین سەرووماڵ ڕەنگین، مەبەست لە دۆڵچە ئەو سەتڵە قوڕینەیە کە لە بەردەم ئاگرداندا درووستدەکرێ، بۆ ئەوەی وردەوردە پشکۆی ناو ئاگردانەکەی تێکرێ، بۆ چالێنان، لە ژووردا ئێمە زۆپا ئاگردەدەین، ئەویش گەرمیی مان دەداتێ و لەسەریشەوە دووکەڵەکەی دەردەکا. وەڵام (ئاگردان) .[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 324 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !