ئیدارەی گشتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاسن# دەستی بەسەر تەواوی داهاتی سنووری #سلێمانی# گرتووە و تەنیا بە ژمارەی وەهمی ڕێژەی داهات ڕەوانەی بانکی ناوەندی هەرێم دەکات.
چەند مانگێکە ئیدارەی گشتی یەکێتی ڕێگە نادات هیچ جۆرە داهاتێکی سنووری سلێمانی بگەڕێتەوە بانکی ناوەندی هەرێم لقی سلێمانی.
یەکێتی تەنیا بە ژمارەی وەهمی ڕێژەی داهاتی مانگانە دەداتە بانکی ناوەندی و هیچ جۆرە پارەیەکی کاش ناداتە بانکەکە بەو هۆیەشەوە زۆربەی بانکەکانی سنووری سلێمانی کێشەی نەختینەییان هەیە.
ئێستا ئیدارەی گشتی بە تەواوی ڕۆڵی بانکی ناوەندی هەرێم لقی سلێمانی دەبینێت و مانگانە مامەڵە و خەرجکردنی هەر بڕە پارەیەک بۆ هەر پڕۆژە و کۆمپانیایەک هەبێت لە ئیدارەی گشتی دەکرێت، نەک لە بانکی ناوەندی لقی سلێمانی. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 598 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !