چاڵە قوتەی چل گەزی، خاتوونی تیا دابەزی
سەری پڕە لە دەرزی، بەرگی سپییە لە عەرزی
مەبەست لە کنگرە، (گەز: یەکەیەکی پێوەنەییە کوتاڵی پێدەپێورێ. قوت: قیت و قنج. فەرهەنگی کانی) چاڵە قوتەی چل گەزی، مەبەست لە چاڵی کنگرە، لەبەر ئەوەی ڕەگی کنگر قوڵ دەڕوات، چاڵەکەی بە چل گەز چووێنراوە، خاتوون تیا دابەزی، مەبەست لە کنگرە، سەری پڕە لە دەرزی، بەشی سەرەوەی کنگر هەموو دڕکی وردە وەکوو دەرزی، بەرگی سپی لە عەرزی، مەبەست لە قەدی کنگرە کە سپییە و لەناو زەویدایە. وەڵام (کنگر) .[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 380 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !