دەقی پرسەنامەکەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد:
بەرێزان کەسوکاری فەرماندە ئاکام عومەر
بەرێزان هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی ماڵئاوایی (ئاکام عومەر) فەرماندەی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان-م پێگەیشت، بۆ ئەو غەمە پرسە و ماتەمینیی خۆم ئاڕاستەی کەسوکار و خانەوادە و فەرماندە و پێشمەرگەکانی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان دەکەم و لەناخەوە هاوبەشی غەم و پەژارەتانم.
خوای گەورە ئارامیی و دڵنەوایی بە ئێوە و خانەوادەکەتان و هەموولایەکمان ببەخشێت، ئەوە دوایین کۆست و دڵتەنگیتان بێت، کۆچکردووش بخاتە بەر سۆزی فراوانی خۆی و بەبەهەشتی بەرینی شاد بکات.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 740 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !