دەقی پرسەنامەکەی ڕێواز فایەق:
بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە، هاوخەمیی قووڵ و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکار و هاوسەنگەرانی شەهیدی قارەمان ئاکام عومەر، فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان ئەکەم، هاوبەشی خەمی قووڵیانم، لەخوای دلۆڤان داواکارم گیانی فەرماندە ئاکام بەبەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بەخانەوادە و کەسوکاری ببەخشیت و دوا کۆست و ناخۆشی بنەماڵەکەیان بێت.
شەهید ئاکام گەنجێکی قارەمان و لێهاتوو و خوشەویست و جێمتمانەی نێو ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوو، ئازایانە بەشداری دەیان قارەمانێتی کردووە و ڕۆلی بەرچاوی لە سەنگەرەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا گێڕاوە، بۆیە کەلێنێکی گەورەی لە دوای خۆی بەجێهێشتووە و پڕکردنەوەی هەروا ئاسان نییە.
انا لله و انا الیه ڕاجعون
د.رێواز فایەق حسین
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان [1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 619 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !