هەرچەندە زەنجەفیل زۆر دژە هەوکردنێکی بەهێزە و دژی ئازار و دژی شێرپەنجەیە وە بۆ کۆکە و هەڵامەت، دابەزینی کێشی زیادەی لەش، دابەزینی ڕێژەی کۆلیسترۆڵی خوێن، دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن بەکاردەهێنرێت، بەڵام دەبێت بزانرێت کە ئەندازەی ڕێ پێدراو بۆ خواردنی ڕۆژانە زۆر کەمە بریتییە لە:
زەنجەفیلی تەڕ: 2-4 گرام
زەنجەفیلی وشک: نیو گرام تا 2 گرام
ئەندازەی پێویست بۆ ڕۆژانە وە ئامادەکردنی:
ئەگەر خێرا ئامادە بکرێت ئەوا زەنجەفیل دەکرێتە ناو یەک لیتر لە ئاوی گەرم لە مەتارەیەک و سەری قەپات دەکرێت و دوای نیو کاتژمێر کوپێک دەخورێتەوە وە هەر سێ کاتژمێر یەک کوپ دەخورێتەوە.
ئەگەر لەسەرخۆ ئامادە بکرێت ئەوا زەنجەفیل دەکرێتە ناو یەک لیتر لە ئاوی سارد وە لەناو مەتارەیەک سەری قەپات دەکرێت و لە دوای 12 کاتژمێر لێی دەخورێتەوە.
1- زەنجەفیلی تەڕ: یەک کەوچکی چێشت لە وردکراوی زەنجەفیل
2- زەنجەفیلی وشک: یەک کەوچکی چا
باشترین کاتی خواردنەوەی زەنجەفیل: لە دوای نان کوپێک وە زۆر خراپە خواردنەوەی ئاوی زەنجەفیل بە گەدەی بەتاڵ.
زیانەکانی و مەترسیەکانی زەنجەفیل:
زۆر وە زیادەڕۆیی لە خواردنی زەنجەفیل گرفت بۆ تەندرووستی درووست دەکات:
1- نابێت بدرێت بە منداڵی تەمەن لە دوو ساڵ کەمتر.
2- خانمان: نابێت بدرێت بە ئافرەت لە کاتی سوڕی مانگانەی، وە خانمی دووگیان چونکە لەوانەیە ببێتە هۆی لەبارچونی منداڵ.
3- نابێت بدرێت بەو کەسانەی کە بەرزی پەستانی خوێن یان هەیە چونکە لەوانەیە ببێتە هۆی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن.
4- نابێت بدرێت بەو کەسانەی کە نەخۆشی دڵیان هەیە وەکوو خێرا لێدانی دڵ، ناڕێکی لێدانی دڵ.
5- نابێت بدرێت بەو کەسانەی کە دەرمانی دژی مەیینی خوێن بەکاردەهێنن.
6- نابێت بدرێت بەو کەسانەی کە ناڕەحەتی ئازاری گەدە، دڵە کزێ، برینی گەدە، هەوکردن و برینی ڕیخۆڵە وە کۆلۆن، چونکە لەوانەیە ببێتە هۆی سکچوون و غازاتی سک.
7- هەندێک کەس هەستیاریان هەیە بە زەنجەفیل لەبەرئەوە کەمێک لە ئاوەکەی دەخرێتە سەر پێست بۆ ماوەی چەند خولەکێک وە تەماشای نیشانەکانی هەستیاری دەکرێت وەکوو سووربونەوە یان خورانی پێست. [1]