میدیای فەڕمی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە زاری #زیاد جەبار# پەڕڵەمانتاری حزبەکەیانەوە ئاشکرای کردووە نزیکەی 10 ساڵە حکومەتی هەرێم هیچ پڕۆژە یاسایەکی بە ناوی بودجە نە ناردوەتە پەڕڵەمان، هیچ لایەنێکی بەشداربووی حکومەتیش نازانێت داهاتی هەرێم چەندە و چۆنیش خەرج دەکرێت.
زیاد جەبار دەشڵێت خاڵی لاوازی هەر حکومڕانییەک ئەوەیە کە بەبێ یاسای بودجە بەڕێوەبچێت، بۆ ناوبانگی هەرێم باش نییە، لە کاتی پێکهێنانی حکومەت و ئەو کارنامەیەی لە پەڕڵەمانی کوردستان خوێندرایەوە بەڵێن درا ساڵانە هەرێمی کوردستان پڕۆژە یاسای بودجەی هەبێت، بەڵام ئەوە دوو خولی پەڕڵەمانییە ئەو پڕۆژە یاسایەمان نەبینیووە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 617 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !