دەقی پرسەنامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
ھەڤاڵ ئەحمەد قەدەفەری، پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەری ڕێگای خەبات
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (هەژین)ی کچی بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزمانی قەدەفەری دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
لەخوای گەورە داواکارم ئەمە دواناخۆشی بنەماڵە سەربەرزەکەتان بێت و سەبووری و ئارامیتان پێببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ #جەلال تاڵەبانی#
سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 412 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !