دەقی پەیامەکەی #ستران عەبدوڵڵا#، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی ڕاگەیاندنی یەکێتی خوشک و برایانی دەزگای میدیایی کوردسات بە بۆنەی (23) ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی کوردسات و دەستپێکردنی کۆششی میدیایی دەزگا بەڕێزەکەتانەوە بە گەرمی پیرۆزبایی ئەم یادە گەورەیەتان لێ دەکەین. کوردسات ئەزموونێکی میدیایی ناوازەیە لە کوردستان لە کایەی خزمەت کردنی گشتی، سیاسیی و ڕووناکبیری و فەرهەنگیدا، لە هەموو قۆناغەکانی خۆیدا سەربەرزانە و بە هەمان ڕیتمی نەرم و نیان، بەڵام قووڵ و کاریگەر، پەیامی نیشتمانی و دیموکراتی خۆی گەیاندووە . سەرەنجام بۆتە خوێندنگەیەکی دەوڵەمەند و سەنگین و نموونەی میدیایەکی بەرپرس و بە پرەنسیب. هەڵبەتە لەم ئەزموونە گەورەیەدا خوشکی بەرێزمان هێرۆ خان ستوونێکی هەرە پتەوی دامەزراندن و پێگەیاندن و گەشەکردنی کوردسات بووە تا بۆتە تەلارێکی بەرز و فراوانی کوردستانیی و ئەمڕۆ لە سایەیدا دەیان ڕۆژنامەنووس و میدیاکاری کچ و کوڕی بە توانا خزمەت دەکەن. هیوادارین دەزگای میدیایی کوردسات بە هەموو بەش و ناوەندەکانییەوە، هەموو یاد و بۆنەیەکی بکاتە وێستگەی نوێی پێشکەوتن و فراوانبوونی زیاتر و زیاتر لە خزمەت کۆمەڵانی خەڵک و پەیامە پیرۆزەکەیدا. جارێکی تر پیرۆزە و سەرکەوتوو بن. [1]
ستران عەبدوڵڵا لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندن.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 526 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !