حکومەت بڕیاریدا سەرجەم پارە سووتاوەکانی هاووڵاتییەکەی #چەمچەماڵ# وەربگیرێتەوە و بۆی بگۆڕن بە پارەی نوێ، چونکە تەواوی پارەکان ژمارەی بانکییەکەی پێوە ماوە.
لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا 37 ملیۆن دینار و 5 هەزار دۆلار و تەواوی کەلوپەلی ماڵێک لە چەمچەماڵ بەھۆی ئاگرکەوتنەوەوە سوتا.
ئەو خێزانە کرێچی بوون لەو خانووەدا و ئەوپارەیەش کە سووتاوە پارەی خانوویەکیان بووە کە فرۆشتویانە و دایان نابوو خانووی نوێی پێ بکڕن. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 454 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !