لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان و بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندیی گشتی، #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی گوژمەی یەک ملیار و 985 ملیۆن دیناردا، بە مەبەستی کەمکردنەوەی کاریگەریی لافاو لە گوندی گردجووتیار لە نزیک شاری #هەولێر#. ئەم گوژمەیە بەشێوەی نەختینە و بە قۆناغ لەسەر بوودجەی وەبەرھێنانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو جێبەجێ دەکرێت.
ڕێگریکردن لە لافاو و کەمکردنەوەی زیانەکانی لە شارە جیاجیاکانی کوردستاندا یەکێکە لە کارە سەرەکییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەم مەبەستەش ڕێوشوێنی جیاجیا دەگیرێنەبەر. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 512 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !