#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، پاکێجێکی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ #پارتی دیموکراتی کوردستان# ئامادەکردووە، کە بڕیارە بەم نزیکانە کۆبوونەوە بکەن.
پاکێجەکەی یەکێتی خۆی لە سێ خاڵ دەبینێتەوە، کە دەیەوێت لەمیانی گفتوگۆکان لەگەڵ پارتی بیخاتەڕوو.
خاڵی یەکەمی پاکێجەکەی یەکێتی بریتییە لە کۆتایی هێنان بە قۆرخ کاری لە بڕیاردان لە حکومەتی هەرێم، لەگەڵ قبووڵکردنی یەکێتی وەک هاوبەشی سەرەکی لە حکومەت و پشتگیری کردنی ئیدارەی #سلێمانی# لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران بەتایبەتی لە ڕووی داراییەوە.
ئەو پاکێجە لەلایەن لیژنەیەکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بە کۆمەڵێک وردەکاری ترەوە ئامادەکراوە و دەدرێتە ئەو لیژنەیەی بڕیارە ئەو حیزبە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ پارتی پێکیبهێنێت. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 604 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !