سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێڕاق هۆکاری دواکەوتنی پەسەندکردن و ناردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ئێڕاق لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بۆ پەڕڵەمان ئاشکراکرد.
کە ئێستا کێشەی سەرەکی ناو پڕۆژە یاسای بودجەی ئێڕاق پشکی هەرێمی کوردستانە، کە تائێستا پشکەکەی بە تەواوی یەکلانەبووەتەوە.
پشکی هەرێم بووەتە کێشەی بەردەم پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ئێڕاق لە ئەنجوومەنی وەزیران و بەو هۆیەشەوە پڕۆژەکە تا ئێستا ڕەوانەی پەڕڵەمان نەکراوە بۆ ئەوەی خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت.
ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشیکرد، ئێستا گفتوگۆ هەیە بە زوویی پڕۆژە یاسای بودجەی ئێڕاق لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پەسەند بکرێت و ڕەوانەی پەڕڵەمان بکرێت. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 540 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !