محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێڕاق بە نهێنی سەردانی ئێرانی کردووە و بەم نزیکانەش سەردانی #هەولێر# دەکات.
محەمەد حەلبوسی بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ #مەسعود بارزانی# سەرۆکی #پارتی دیموکراتی کوردستان# سەردانی هەولێر دەکات.
ئامانجی سەردانەکەی سەرۆکی پەڕڵەمان بۆ هەولێر و کۆبوونەوەی لەگەڵ بارزانی لە پێناوی ئەوەیە، مەسعود بارزانی پشتگیری هەوڵەکان بۆ لێسەندنەوەی پۆستەکەی نەکات.
هەر بەو هۆیەشەوە محەمەد حەلبوسی بە نهێنی سەردانی تارانی پایتەختی ئێرانی کردووە و کۆبوونەوەی لەگەڵ چەند بەرپرسێکی ئەو وڵاتە ئەنجامداوە، تا پشتگیری بکەن بۆ مانەوە لە پۆستەکەی. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 410 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !