ناونیشانی پەرتووک: 2000 ڕێنوێنی بۆ مامۆستایان
ناوی نووسەر: نیک پارکارد-فیل ڕەیس
ناوی وەرگێڕ: کپمەڵێک وەرگێڕ
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
شوێنی چاپ: #هەولێر#
دەزگای پەخش: دەزگای فام
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
ئەم پەرتووکە بە شێوەیەک داڕێژراوە کە ببێتە هەگبەیەکی بەسوود لە بیرۆکەی بەسوود و کرداری، تا یارمەتیی مامۆستایانی قۆناغە جیاجیاکانی بنەڕەتی و ئامادەیی (تەنانەت پەیمانگا و زانکۆ و سەنتەرەکانیش) بدات بە باشترین و کاریگەرترین شێوە کارەکانیان جێبەجێ بکەن. زۆر لەو ڕێنوییانەی نێو ئەم پەرتووکە بە شێوەیەکی تایبەت بۆ مامۆستای نوێ یان کەم ئەزموون خراونەتە ڕوو، بەڵام لە هەمان کاتدا زۆریشیان سوودبەخش دەبن بۆ مامۆستا بە ئەزموونەکانیش.
مەبەست لەم پەرتووکە کۆکردنەوەی شیلەی چەندین پەرتووکە بۆ ئەو مامۆستایانەی کاتی ئەوەیان لەبەردەستدا نییە بچن بخوێننەوە و بە دوای سەرچاوەدا بگەڕێن، بەڵام دەیانەوێت کەڵک لە هەموو دەرفەتێک وەربگرن، بە تایبەتیی ئەگەر کۆکراوەی کۆمەڵێک ڕێنوێنی بە شێوەیەکی ڕێک بخرێنە بەردەستیان و بتوانن بە ئاسانی لە پۆلەکانیان پەیڕەویان بکەن بۆ باشترکردنی پەیوەندییان لەگەڵ قوتابییان و ڕێکخستن و بەرهەمدارترکردنی چالاکییەکانیان. [1]
Obs: PDF-fil för den här boken är inte tillgänglig , snälla hjälp Kurdipedia att få denna fil ! Skicka bok Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 527 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !