#قوباد تاڵەبانی#، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی شاری #سلێمانی# کۆبووەوە و دەست خۆشی لە هەوڵەکانیان کرد بۆ پاراستنی ئارامی سلێمانی.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، لەگەڵ لێپرسراو و کەسی یەکەمی سەرجەم هێزە ئەمنی و بەرگرییەکانی سلێمانیدا کۆبوویەوە و ستایشی هەوڵەکانیانی کرد لە پای کار و چالاکییەکانیان بۆ پاراستنی ئارامی شار و دەستگیرکردنی تاوانباران و تۆمەتباران.
هاوکات جێگری سەرۆکی حکومەت، ڕایگەیاند لە ساڵی 2023دا چاوەڕێی زیاتر لە هێزە ئەمنییەکان دەکەم بۆ هەماهەنگی کردنی نێوانیان و یەکخستنەوەی هەوڵەکانیان لە پێناو باشتر چەسپاندنی سەقامگیری و پێشگرتن لە ئەنجامدانی تاوان. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 548 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !