#ئاسۆ مامەند# لایەنە پەیوەندیدارەکانی #کەرکووک#ی ڕاسپارد کە بە زووترین کات کێشەی دووکاندار و کاسبکارانی بازاڕی خان خورما چارەسەر بکەن.ئەمڕۆ یەکشەممە #08-01-2023#، ئاسۆ مامەند، کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لەگەڵ نوێنەرانی دووکاندار و کاسبکارانی بازاڕی خان خورما لە کەرکووک کۆبووەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کە بە زووترین کات کێشەی دووکاندار و کاسبکارانی ئەو بازاڕە چارەسەر بکەن. هاوکات، نوێنەرانی یەکێتیی لە پەڕڵەمانی ئێراق ڕاسپارد لەگەڵ ئیدارەی کەرکووکدا قسە بکەن بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە تا ئەو کاتەی ڕێوشوێنی پێوستیان بۆ دابین دەکرێت کە هەردوولا لەسەری ڕەزامەندبن. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 416 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !