مەرج نییە تەنیا بە بەکارهێنانی بۆن بتوانیت بۆنی جەستەت خۆش بکەیت، دەتوانیت بە چەند ڕێگەیەکی ئاسان کە بیانکەیت بە خوی ڕۆژانە، بۆنی جەستەت خۆشبکەیت.
1-خواردنی تەندرووست بخۆ، ئەمە ڕێگەیەکی کاریگەرە بۆ خۆشکردنی بۆنی جەستەت، بایەخ بە خواردنی سەوزە و میوە بدە، دوربکەوەرەوە لە زۆر خواردنی ئەو خۆراکانەی بۆنی تیژیان هەیە، وەکوو سیر و پیاز.
2-لەپاش خۆشتن نەرمکەرەوە و شێدارکەرەوەی پێست بۆ جەستەت بەکاربهێنە، یارمەتیی جەستەت دەدات بۆ ماوەیەکی زۆرتر بە بۆنخۆشی بمێنێتەوە.
3-هەوڵبدە جلەکانت بە شامپۆی بۆنخۆش بشۆیت، جگە لەوەی بۆنی خۆت خۆش دەکات، هاوکات بۆنی ماڵەکەشت خۆش دەکات.
4-شامپۆی بۆنخۆش بۆ قژت بەکاربهێنە، کاتێک بۆنی قژت خۆشبێت، کەواتە بۆنی تۆش خۆشدەبێت.
5-لەبری بۆن چەند ڕێگەیەکی سرووشتی بەکاربهێنە بۆ بۆنخۆشکردنی جەستەت، وەکوو مسک، زەیتی لاڤێندەر و نەعنا. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 462 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !