#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# گومانی لە جوڵە نوێیەکانی #لاهور شێخ جەنگی# هاوسەرۆکی پێشووی حیزبەکەی هەیە.
بافڵ تاڵەبانی پێیوایە #پارتی دیموکراتی کوردستان# و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پشتگیری لاهور شێخ جەنگی دەکەن، بۆیە ئەویش دەستی بەو جوڵە نوێیانە کردووە.
ئەم هەنگاوە بافڵ تاڵەبانی تووڕە کردووە و بەنیازە بەم نزیکانە لەو بارەوە پەیامێک ئاڕاستەی هاوپەیمانی نیودەوڵەتی و پارتی بکات و لەو بارەوە داوای ڕوونکردنەوە بکات.
ئەوەی بافڵ تاڵەبانی زیاتر تووڕە کردووە، هەنگاوی درووستکردنی هێزی سەربازییە لەلایەن لاهور شێخ جەنگی و پێیوایە ئەو هەنگاوە کاریگەری خراپی لەسەر سنووری #سلێمانی# دەبێت. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 830 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !