#بزووتنەوەی گۆڕان# و #کۆمەڵی دادگەریی کوردستان# و #یەکگرتووی ئیسلامیی کورستان# وەڵامی پەیامەکەی #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#یان داوەتەوە و وەڵامەکەشیان نەرێنی بووە.
دوای ئەوەی بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بۆ گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو ناردووە و داوای هەڵوێستی لە بارەی درووستکردنی هێز لە لایەن لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی کردووە، ئەو لایەنانە وەڵامی سەرۆکی یەکێتیان داوەتەوە.
وەڵامی هەرسێ لایەن، بۆ سەرۆکی یەکێتی نەرێنی بووە و جەختیانکردووەتەوە، کە ئەو پرسە پەیوەندی بەوانەوە نییە و بابەتەکە بەشێکی پەیوەندی کێشە ناوخۆییەکانی حیزبەکەوە هەیە.
هەر لە پەیامەکەدا گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو، باسیان لەوە کردووە، بەشێکی تریشی ئەو پرسە پەیوەندی بە هاوکێشە هەرێمییەکانەوە هەیە و پێویستە حکومەتی ئێراق و هاوپەیمانان هەڵوێستیان لەسەر هەبێت. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 640 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !