دواى توندبوونى گرژییەکانى #پارتى دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، ڕۆژى دووشەممە #16-01-2023# پارتى و یەکێیى بە ئامادەبوونى بەرپرسانى ئەمەریکا کۆدەبنەوە.
#نێچیرڤان بارزانى#، سەرۆکى هەرێم و #قوباد تاڵەبانى#، جێگرى سەرۆکى حکومەت بە ئامادەبوونى برێت ماکگۆرک، نوێنەرى سەرۆکى ئەمەریکا بۆ کاروبارى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و باکوورى ئەفریقیا و بەرپرسانى ئەمەریکا لە #هەولێر# کۆدەبنەوە.
شاندەکەى ئەمەریکا لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم بە یەکەوە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى و قوباد تاڵەبانى کۆدەبنەوە و ئامانجى کۆبوونەوەکەش گفتووگۆکردنە لەسەر پرسى پەیوەندییەکانى هەرێم و #بەغدا# و پەیوەندییەکانى پارتى و یەکێتیى و پرسى غازى سرووشتى هەرێم. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 582 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !