#قوباد تاڵەبانی#، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام #جەلال تاڵەبانی#، پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی خێزان و بنەماڵەی کەریم مەلا مەحموود بناوەسوتەی دەکات.
دەقی پەیامەکە...
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کەریم مەلا مەحمود
بەڕێز کاک مەلا عەلی و خزمانی بناوەسوتەی #پێنجوێن#
بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی (کەریم مەلا مەحمود شەریف) نیگەران و دڵگران بووم.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوە و کەسوکار و بنەماڵەکەتان دەکەم.
خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بە هەموو لایەک ببەخشێت. [1]
انا للە و انا الیەراجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 507 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !