ڕۆژنامەنووس #شوان محەمەد# لە دیدارێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاندووە: ناهەقی بەرانبەر شاری #سلێمانی# دەکرێت و من بە زمانی ژمارە قسە دەکەم کە هەموویان داتا و ژمارەی نوێن و خۆم وەک ڕۆژنامەنووس کارم بۆ کردووە و وەرمگرتوون.
شوان محەمەد جیاوازی نەسریەی شارۆچکە و ناحییەکان بەو شێوەیە دەخاتەڕوو: شارەوانی ئاکرێ مانگی 40 ملیۆن دیناری بۆ سەرف دەکرێت کە پلە یەکە، بەڵام شارەوانی #چەمچەماڵ# کە پلە نایابە مانگی 6 ملیۆن دیناری بۆ سەرف دەکرێت، قائیمقامەکانی #سەیدسادق# و چەمچەماڵ نەسریەکانیان 4 ملیۆن دینارە، بەڵام تەنیا #زاخۆ# 375 ملیۆنە .
ڕاشیگەیاندووە: بەڕێوەبەری شارەدێ هەیە لە سنووری دەسەڵاتی پارتی کە سەر بە #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان#ە، نەسریەکەی چوار ئەوەندەی نەسریەی قائیمقامی #قەرەداغ#ە، کە هەر سەر بە یەکگرتووی ئیسلامییە، بەڵام لە زۆنی سەوزە.
شوان محەمەد ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات: لەو ڕوانگەیەوە بۆمان دەردەکەوێت کە بەڵێ ناهەقی بەرانبەر سلێمانی دەکرێت. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 672 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !