لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانەوە هەرێمی کوردستان بە دۆخێکی سیاسی و ئابووریی ئاڵۆزدا تێپەڕی و کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵکە خۆشەویستەکەمان بەجێهێشت. ئەمەش خواستی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# نەبووە و هەرگیز ئەو خەڵکە تێکۆشەر و خۆڕاگرەمان بە شایستەی نائومێدبوون لە دۆخەکە و درووستکردنی دوو دڵی لەناویاندا نەزانیووە.
ئێمە لەپێناو ژیانی خەڵک و پاراستنی هەرێمەکەمان دەمانەوێت هەنگاوی دیبلۆماسی و بوونیادنەرانە بنێین و سیاسەت ئامرازێک بێت بۆ خزمەتکردنی خەڵک نەوەک ترازان و دوورکەوتنەوە.
ئاشکراشە بژاردەی سەرەکی ئێمە هەمیشە تەبایی و یەکڕیزی بووە و بە هەموو شێوەیەک دژی ناکۆکی و دووبەرەکی وەستاوینەتەوە. یەکێتی دەیەوێت لەپێناو گوزەرانی خەڵک و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە، دۆخەکە بەرەو ئارامی و ئاشتەوایی ببات. سیاسەت بۆ ئێمە بریتیبووە لە بەهێزیی کورد و سەربەرزی خەڵکەکەی، لەم ڕێڕەوە مێژووییە لانادەین و درێژەی پێدەدەین. دەرگامان بۆ هەموو هێز و لایەنێک کراوەیە کە دەیەوێت بە ڕۆحێکی کوردانە و دوور لە بەرژەوەندی تەسکی حزبایەتی کار بۆ چارەسەرکردنی بنچینەیی کێشەکان بکات و خزمەتی هاووڵاتییان بکات بەبێ جیاوازی.
دەبێت هەموومان ئەو ڕاستییە بزانین کوردستان ئەو کاتە بەهێزترە کە متمانە لەنێوان هێزە سیاسییەکاندا هەبێت و پێکەوە لەپێناو کوردستان و خەڵکەکەی خەبات بکەین. پێویستە تێبگەین سیاسەت بە عینادی و ناوزڕاندن ناکرێت و بەرپرسیارێتی گەورەمان بەرانبەر خاک و خەڵکەکەمان لەسەر شانە. دۆخی ئەمڕۆی هەرێم نەخوازراوە و سیاسەت بەم شێوەیە خزمەت بە هیچ کەسێک ناکات. خەڵک، هێزە سیاسییەکان و کەسایەتییە سیاسی، ئایینی، کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیرییەکانیش داوای چارەسەرکردنی کێشەکان و زاڵبوون بەسەر بەربەستەکانمان لێدەکەن. درووستکردنی پشێوی و هەڵای میدیایی هەرگیز هۆکارێک نەبووە بۆ دڵخۆشکردنی خەڵک، بەڵکوو ئامڕازێک بووە بۆ نائومێدکردنیان لە کۆی هێزە سیاسییەکان و پڕۆسەی حوکمڕانی لە وڵاتدا. [1]
#بافڵ تاڵەبانی#
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 525 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !