پێگەی فەڕمی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ #24-01-2023# #دانا عەبدولکەریم# وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە دیوانی وەزارەت پێشوازیکرد لە لیژنەی تایبەتی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ڕێکخستنەوەو زیادکردنی داهاتەکان، لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆی چڕ و ورد لەسەر هەنگاوەکانی ڕێکخستنەوە و زیادکردنی داهاتەکان.
وەک لەڕاگەیەنراوی وەزارەتەکەدا هاتوە، لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ئاماژەی بەوە کردووە، هەرچەندە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە وەزارەتێکی ئەنجامدەری خزمەتگوزاریی و ژێرخانی خزمەتگوزارییە و دامەزراوەیەکە خەرجی زۆرترە لە داهات، بەڵام لەسەر بنەمای ناوەرۆکی بەرنامەی حکومەت و هاوتەریب لەگەڵ ڕێنماییەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، هەوڵی زیادکردن و جۆراوجۆرکردنی داهاتەکانی داوە.
ھەروەک جەختیکردەوە، لەسەر کاراکردنەوەی سندوقی ڕێگەوبان کە ڕۆڵی گرنگی دەبێت لەسەر زیادکردنی داھات و جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ڕێگەوبان لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستان. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 595 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !